شەم/şem: ن:[ هـ] بالمەمی، شەمێ، فند، قرجەنە، مۆم – مێو.

شەما/şema: ن:[ کباک، باد] مێوی هەنگوین و زیندەوەری دیکە.

.

.

_________________

شەم/şem: ن:[ کباک] شەممە، شەمبە، شەمە، شەنمە، شەمۆ.

.

شەمە/şeme: ن:[ کباک] شەممە : نێوی ڕۆژێکە لە نێوانی هەینی و یەکشەمەدا، شەمۆ، شەم، شەنمە.  

یەکشەمە/yek şeme: نتـ: یەک شەمە. 

دووشەمە/dû şeme: نتـ: دوو شەممە. 

سێشەمە/sê şeme: نتـ: سێ شەممە. 

چوارشەمە/çwar şeme: نتـ: چوار شيممە. 

پێنج شەمە/pênic şeme: نتـ: پێنج شەممە. 

.

شەمەبازار/şemebazar: نتـ:[ ئەردە] شووێنیکی تایبەتییە لە هەندێ جێگە لەهەموو ڕۆژێکی شەمۆیاندا چشتی تێدا دەفرۆشن، لە شووێنەکانی تردا  بەپێ باو و دەستووری خۆیان هەینی یا یەکێک لە ڕۆژەکانی تر دەکەنە ڕۆژی تایبەتی و لە شوێنێکیدا بازارێکی بەناوی ڕۆژی دانراودەکەنەوە.   

.

_______________

شەم/şem: ن:[ کناو، ئەردە] جێی سێبەر.

.

.

.

.