دڵنیا/diľniya: ئان:[ دڵ+ نیا] ئارخەیان، ئاسوودە، ئەوڵە، بەرقەرار، پشت سوور، خاترجەم، دڵقایم.
دڵنیابوون/diľniyabûn: کتن:[دڵنیا+ بوون] دڵتەخت بوون، بەس بوون، باوەرپێ بوون، بێگومان بوون، پاڵ ڵێدانەوە، ئاسوودەبوون، گوێ دنجبون.[ ئینگـ : Certainty ، certitude]{ نوری تاڵەبانی، ل، 306}
دڵنیاکردن/diľniyakirdin: کتپ:[دڵنیا+ کردن] بێگومان کردن، خاترجەمی، ئارام کردن.
دڵنیاکەر/diľniyaker: ئانفا:[ دڵنیا+ کەر( کردن)] ڕازی کەر.
دڵنیایی/diľniyayî: نچ:[ نخ، دەروو]
1 – بەرقەراری، بێگومانی، بێدڕدۆنگی ڕاستی، گەواهی، لاگیری، متمانە[ ئینگـ : Certainty].
2 – پەڕمیان، باوەڕ، چاوەڕێیی، بتە.[ ئینگـ : Ataraxy]{سایکلۆژیا، ل، 8}.
3 – بیمە، دابین، سپارتە( کباک).[ ئینگـ : insurance ]{ سەلاحەدین، ل، 436}.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی دڵنیایی |
دڵنیایی بازرگانی/diľniyayî bazirganî: نتـ: [ دڵنیایی+ بازرگانی]{ فەرهەنگی نەوەکان}
دڵنیایی بۆ ماوەیێکی دیار/diľniyayî bomaweyêkî diyar: نتـ:[ دڵنیایی+ بۆ ماوەیێکی دیار] بیمەی بۆ ماوەیێکی سنووردار.
دڵنیایی بێکاری/diľniyayî bêkarî: نتـ:[ دڵنیایی+ بێکاری] بیمەبێکاری
دڵنیایی پەیماندان/diľniyayî peyimandan: نتـ:[ دڵنیایی+ ]
دڵنیایی پیشەسازی/diľniyayî pîşesazî: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی پیشەسازی
دڵنیایی تەندروستی/diľniyayî tendirustî: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی تەندروستی
دڵنیایی تەندروستیی نیشتمانی/diľniyayî tendirustîy nîştimanî: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی تەندروستیی نیشتمانی
دڵنیایی تەوزیمی/diľniyayî tewzîmî: نتـ:[ دڵنیایی+ ]
دڵنیایی دژە ڕووداو/diľniyayî dije řûdaw: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژە ڕووداو.
دڵنیایی دژی ئاگرکەوتنەوە/diľniyayî dijî agirkewtinewe: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژی ئاگرکەوتنەوە
دڵنیایی دژی بێکاری/diľniyayî dijî bêkarî: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژی بێکاری
دڵنیایی دژی دزین/diľniyayî dijî dizîn: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژی دزین
دڵنیایی دژی رەشەبا/diľniyayî dijî řeşeba: نتـ:[ دڵنیایی+ ]
دڵنیایی دژی رووداوەکانی کار/diľniyayî dijî řûdawekanî kar: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژی رووداوەکانی کار
دڵنیایی دژی زیانکردن/diľniyayî dijî ziyankirdin: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژی زیان پێگەیشتن
دڵنیایی دژی گرانبوون/diľniyayî dijî giranbûn: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژی گرانبوون
دڵنیایی دژی نەخۆشی/diľniyayî dijî nexoşî: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژی نەخۆشی
دڵنیایی دژی ھەموو مەترسییەک/diľniyayî dijî hemû metirsîyek: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی دژی ھەموو مەترسییەک
دڵنیایی ژێربەھا/diľniyayî jêrbeha: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەژێربەھا، دڵنیاکردنی ژێربەھا.
دڵنیایی کۆمەڵایەتی/diľniyayî komeľayetî: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی کۆمەڵایەتی، دڵنیاکردنی کۆمەڵایەتی.
دڵنیایی گشتی/diľniyayî giştî: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی گشتگر
دڵنیایی لەبەر پرسیاریەتی/diľniyayî leber pirsiyaryetî: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی لەبەر پرسیاریەتی
دڵنیایی لەسەر ئۆتۆمۆبیل/diľniyayî leser otomobîl: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی لەسەر ئۆتۆمبیل.
دڵنیایی لەسەر ژیان/diľniyayî leser jiyan: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی لەسەر ژیان
دڵنیایی لەسەر مەڕ و ماڵات/diľniyayî leser meřûmaľat: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی لەسەر مەڕ و ماڵات
دڵنیایی لەسووتان/diľniyayî le sûtan: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی لە سووتان
دڵنیایی لەنەداریی قەرزدار/diľniyayî lenedarîy qerzdar: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی لە نەداریی قەرزدار
دڵنیایی ھاوبەش/diľniyayî hawbeş: نتـ:[ دڵنیایی+ ] بیمەی ھاوبەش.
.
.
__________________
دڵنیا/diľniya: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێینە.
.
.
.
.