تل ¹ /til: ن:

1 . [ هـ] بەردی گەورە.{ وشەنامە، ل، 281} 

2 . تللۆر، تلۆر، خلۆر، گلۆر: پاڵ لەسەرلێژایی. 

تلان/tilan: كتن:[ ئەردە][ تل+ ئان] خلان، خلێران، گلان، گلێران: سووڕان و تلخورادن لەسەرلا.

تلاندن/tilandin: كتپ:[ تلان+ دن] پلاندن، تلێرەوكردن، خلێرەوكردن، گلاندن.

تلاندنەوە/tilandinewe: كتپ:[ تلاندن+ ئەوە] گەوزاندنەوە، گلاندنەوە، بزواندن و تلپێدان لەسەرلا.

تلانی/tilanî: نچ:[ هـ] یەکترتلدان، شەڕەتل. 

تلاوتل/tilawtil: ئاكتـ:[ تل+ ئاو+ تل] گەوزین و تلۆر بە لاتەنیشتدا، گلورگل، خلەخل.

تلاوتلكردن/tilawtilkirdin: كتپ:[ تلاوتل+ كردن] خلۆركردنەوە، تلپركردنەوە.

تلانەوە/tilanewe: كتپ:[ تلان+ ئەوە] گلان : گەوزین و بزووتن لەسەرلا تەنیشت.

تلاوتلی/tilawtilî: نچ: تلخواردن.{ وشەنامە، ل، 281} 

تلە/tile: نتـ:[ تل+ ئە][ ئەردە]

1 . دون، لەسەر تەپۆڵكەوەستاو، و‌ێستانی بەرد لە هەوراز و لێژڕێكیدا بەچەشنێكی وا، كەمێک تەكانی پێبدتێت، خلۆر دەبێتەوە. 

2 . بنتل : ئامرازێكە لە ژێر گاشەبەردان دادەنرێت تا خلۆریكاتەوە.

تل ئەوەبییەی/til ewebîyey: نتـ:[ هـ] تل بوونەوە.{ وشەنامە، ل، 281} 

تل ئەوەکریای/til ewekiryay: نتـ:[ هـ] تل کرانەوە. 

تل ئەوە کەردەی/til ewe kerdey: نتـ:[ هـ] تل کردنەوە. 

تلەوبوون/tilewbûn: كتن:[ تل+ ئەو+ بوون‎] بەربوونەوە، خلۆربوونەوە.

تلەوبوونەوە/tilewbûnewe: كتن:[ تل+ ئەو+ بوون+ ئەوە‎] گلاربوونەوە، جاڵەبوون.

تل بییەیۆ/til bîyeyo: كتن:[ هـ] تلبوونەوە.{ وشەنامە، ل، 281}  

تلەوكردن/tilewkirdin: كتن:[ تل+ ئەو+ كردن‎] بەردانەوە، خلۆركردنەوە.

تلبوونەوە/tilbûnewe:كتن:[ تل+ بوون + ئەوە] خلۆربوونەوە: كەوتن و سووڕانی لە لێژایەوە بەرەوخوار.

تلپێدان/tilpêdan: كتپ:[ تل+ پێ+ دان] پاڵپێونان و خلۆركردنەوەی كەسێک یان شتێک لە سەر لێژایی.

تلخواردن/tilxwardin: كتن:[ تل+ خواردن] تلبوونەوە و خۆخلۆر كردنی مرۆڤ یان گیانلەبەر.

تلدان/tildan: كتپ:[ تل+ دان] پاڵپێوەنان، بەكەسێک یان تشتێک لەسەر لێژایی.

تلدای/tilday: كتپ:[ هـ] تلدان، تلاندن، تل پێ خواردن.{ وشەنامە، ل، 281}  

تلکریایۆ/tilkiryayoy: كتپ:[ هـ] تل کرانەوە. 

تل کەرڎەیۆ/tilkerđayo: كتپ:[ هـ] تل کردنەوە.

تلكردن/til kirdin: كتپ:[ تل‎+ كردن] پاڵپێوەنان و بزواندن كەسێک یان تشتێک لەسەرلێژایی.

تلكردنەوە/tilkirdinewe: كتپ:[ تل+ كردن+ ئەوە] جاڵەكردنەوە، خلۆركردنەوە.

تلنای/tilnay: كتپ:[ هـ] تلاندن. 

تلنایۆ/tilnayo: كتپ:[ هـ] تلاندنەوە. 

تللۆر/tililor: نتـ:[ تل+ لۆر] تلۆر.

تلنایۆ/tilnayo: چ:[ هـ ] تلاندنەوە.

تلۆر/tilor: نتـ:[ تل+ ئۆر( لور)]

1 . چلۆنایەتی داکەوتن و سووڕانەوەی تشتێک لە لێژایەوە بەرەو خوار، خلۆر، گلۆر، تللۆر، تلێر، جاڵە.

2 . درێژ ڕاكشاو لەسەر تەنیشت یان لەسەر زگ.

تلۆربوونەوە/tilorbûnewe: کتن:[ تلۆر+ بوون+ ئەوە]

1 . ڕاکشان لەسەر تەنیشت یان لەسەر زگ.

2 . داکەوتنی تشتێک لە لێژاییەوە، گلۆربوونەوەی شتێک لە هەورازەوە.

تلۆبییەی/tilday: كتپ:[ هـ] تل بوونەوە. 

تلۆکەرڎەی/tilkerđay: ف:[ هـ] تل کردنەوە. 

تلۆکریا/tilkirya: ف:[ هـ] تل کراوە. 

تلۆکریای/tilkiryay: ف:[ هـ] تل کرانەوە.

تلۆرکردنەوە/tilorkirdinewe: کتپ:[ تلۆر‎کردن‎+ ئەوە] جاڵەکردنەوە، تڵپێدان، خلۆرکردنەوە.

تل وارڎەی/tilwarđay: كتپ:[ هـ] تلبوونەوە. 

تلێر/tilêr: نتـ:[ تل+ ئێر] تلۆر، گلێر، حلێر.

تلێران/tilêran: كتن: تلان، تلۆربوونەوە.

تلێرەوبوون/tilêrewbûn: كتن: خلۆربوونەوە، خلێرەوبوون، گلەوبوون، گلۆربوونەوەتلێربوونەوە.

تلێن/tilên: كتن:[ تل+ئین] .

تلیای/tilyay: ف:[ هـ] تلان. 

تیایۆ/tilyayo: ف:[ هـ] تلانەوە.{ وشەنامە، ل، 281}  

 

بانتلێن/bantilên: کتن:[ هـ][ بان+ تلێن( تلان)] باگردان، بانگردێن، بانگە، باگوردان.

.

.

_________

تل ² /til: ن:[ توێ][ کباک] پەنجە.  

تلهی/tilhî: ن:[ کباک] تلی.

تلی/tilî: ن:[ کباک] قامک، پەنجە

{

ئەو تلی یێن رەقیق، پور دامە فینجانا عەقیق

ئەو بادە یا توورین رەحیق، میننەت ب من وەهاب دا

}{جزیری}.

 تێبینی 
  تلی لە قلی qilî یەوە هاتووە، بەو مانایەی كە وەک قل وایە.

  لە فارسی دا بووە بە سیلی silî كە مانای ڕەپكردنی پەنجەكانی دەستە.( سیلی زدن) لە فارسیدا، مانای زلـلەلێدان بەبەری دەست و پەنجەكان. 

  بە كوردی كرماشانی شەقەسیلە sheqesîle ی پێدەڵێن.

ج . نەبەز

تلیا بەرانكێ/tilya berankê: نتـ:[ شكا] تلیابەرانێ.

تلیا بەرانێ/tilya beranê: نتـ:[ کباک] پەنجەكەڵە، پەنجە گەورە، تلیاگردی، تلیاگزری.

تلیا بەركلیچک/tilya berkilîçk: نتـ:[ کباک] تلیابابلیچک، براتووتەڵەیە.

تلیا دالاستۆكی/tilya dalastokî: نتـ:[ کباک] تلیاهلاڤێژک، دۆشاومژە، قامكی شادەیە.

تلیا قلیچک/tilya qlîçik: نتـ:[ کباک] تلیاگچكە، تلیاقەرقووچک، تلیابا، قامكەتووتەڵەیە.

تلیا گچكە/tilya giçike: نتـ:[ کباک] بابلیچک، پەنجە تووتە – پەنجە بچكۆلە، قامكەچكۆلە، قەرەقۆچ، قلیچ، بابەلیچ.

تلیا گردی/tilya girdî: نتـ: پەنجە گەورە، بەرانک، ئەسپێ كوژە، پەنجەكەڵە، كەڵەموست، قامكامەزن.

تلیا ناڤین/tilya navîn: نتـ:[ کباک] تلیاناڤچار، ئەرنەمووتە، پەنجەی نێوەڕاستە.

تلیک/tilîk: ئمـ:[ کباک، یەز] تلی، قامک.

.

.

___________

تل³/til: ن: تۆڵ.

تلدار/tildar: ن: ئاووس، زگپڕ، تۆنپڕ، تۆڵدار.

تلداری/tildarî: نچ: ئاووسی، زگپڕی، تۆنپڕی، تۆڵداری.

.

.

.

.