ئەموسڵا/emusiľa: ن:[ ڕوو] بسله، بیلیلک، پۆڵکە، چەووەر، خولێرە، خولیرە، خلێرە، دنێب، دولێرە، دیوان، زیزانە، زیوان، شەلەمە، شۆقل، شیلمۆک، قەلۆکە، کاڵتاس، کەلیک، کەلینۆک، کشۆل، گیاروونە، گیاپشیلە، گیابریش، گاگرووس، گاگۆز، گنە، مرۆر، مرۆرە، ولەرە ، ولێره، ولیرە، هەرزنەکێویلە : گیایەکی یەک یان چەند ساڵەیە، لەناو دەغڵی گەنمدا دەروێت، لاسکەکانی ساف یان کورکنە. گەڵاکانی درێژن و لەمبەر و لەوبەرەوە لە بەرامبەر یەکەوە گەڵاچکەی دیکەیان لێدەبێتەوە 25 – 30 سم بڵنددەبێت. جۆری گوڵەکانی سپی، پەمەیی، سووری ئاماڵ بەنەوش، شین یان وەنەوشە دەگرێت. بەرەکەی لە نیسک دەچێت بەڵام بچووکترە، تاڵە، هەگەر کەسێک بیخوات خەوی لێدەکەوێنێت. لە خێزانی فاسۆلیاکان : Fabaceae کە زۆر نزیکن لە بنەماڵەی Lathyrus تەنیا جیاوازییەکەیان ئەوەیە ئەمەیان تووکنە. ئەم خێزانە گیایە لە 200 ساڵ پێش زایننەوە ناوی هاتووە لە نووسراوەکان. وەنێزکەی 140 جۆری زیاتر هەیە، هەر بۆیە لە زمانی کوردیش ناوی جۆرەکانی زۆرن، بەڵام بەشێوەکی زانستی ساخ نەکراوەتەوە.[ لا: Vicia Ervilia L][ ئینگـ : Bitter Vetch]
.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | |||||||
Kingdom | Division | Class | Order | Family | Genus | Species | |
فەرمانڕەوایی | سەرهۆبە | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
Plantae | Tracheophytes | Angiosperms | Rosdis | Fabales | Fabaceae | Vicia | Vicia Ervilia L |
جیهانی ڕووەک | ڕووەکە بۆریدارەکان | تۆو داپۆشراوەکان | گوڵدارەکان | پاقلەمەنییەکان | فاسۆلیایەکان | گیادانە | خولێرە |
.
.
.
.