بەخش/bexş: ن:[ پهـ : baxŝ] بڵاو _ بڵاوبوو، بوورین، بەش، دان.
بەخشان/bexşan: کتن: بڵاوکردن، پرژاندن: ماڵەکەی تەخشان و بەخشان کرد.
بەخشانەوە/bexşanewe: کتن: بڵاواندنەوە.
بەخشاندن/bexşandin: کتپ: پاراندن، پارکردن، بەلاڤ کردن، ئاخمەکردن، دەراندن.
بەخشاندنەوە/bexşandinewe: کتپ: دابەش کردن.
بهخشای/bexşay: کتپ:[ هـ] بەخشین.
بهخشایۆ/bexşayo: کتپ:[ هـ] بەخشینەوە.
بهخشنای/bexşnay: کتپ:[ هـ] بەخشین.
بهخشنایۆ/bexşinayo: کتپ:[ هـ] بەخشینەوە.
بەخشایشت/bexşayşit: نتـ: بوردن لەتاوان.
بەخشەر/bexşer: نفا: لێ بوور، چاوپۆش، هشازا.
بهخشنـڎە/bexşinđe: کتپ:[ هـ] بەخشندە.
بەخشندە/bexşinde: نتـ: دڵاوا، سەغی، بەدڵ، نانبرە، دڵفراوان : کەسێکە زۆرشت بدات بە مرۆڤ، کەسێکە کە چاوبپرشێت لە مرۆڤ. >< ئاجگ، چاوچنۆک.
{
ئەبێ بەخشندە مل کەچکا، لە ڕاستی مووچەخۆری خۆی
سوراحی سەر فروودێنێ لەبۆ پیاڵە کە تێکا بۆی
}{ پیرەمێرد}.
بهخشنـڎەیی/bexşinđeyî: نچ:[ هـ] جوامێری، دڵفراوانی، مێرخاسی >< ئاجگیی : ئەوەی پەیوەندی بە بەخشندەییەوە هەبێت.
بەخشران/bexişran: کتن: ئازادکران، لێبووران.
بەخشراو/bexişraw: نفا: ئازادکراو، تیلە.
بەخشێن/bexşên: ئانفا: بەخشندە.
بهخشیان/bexşiyan: کتن:[ کباک]
بەخشیش/bexşîş: ن:[ پهـ : baxŝiŝn][ بەخش+ یش] خەلات، رێزانە. بە خۆشی و خۆڕایی خەلات یا دراودان.
بهخشیشاندن/bexşîşandin: کتپ:[ کباک]
بهخشیشەنە/bexşîşene: ئاکتـ:[ هـ] لەبەخشیشدا.
بەخشین/bexşîn: کتن:
1 – لێبووردن ، لێخۆش بوون.
2 – دانی بێقەرەبوو، شتێک بەخۆڕایی و بەبێ پارە دان بەکە سێک.
:: ئەوجارەش دەت بەخشین جارێکی ترشتی وانەکەی.
:: جوامێر ئەسپەکەی بەخشیوە.
بەخشینەوە/bexşînewe: کتن: دابەش بوون، بە شینەوە.
ئارام بهخشای/aram bexşay: کتپ:[ ئارام+ بهخشای] ئارام بەخشین.
پێبەخشین/pêbexşîn: کتن، کتپ: لەبەرخاتری یەکێک یان شتێک لە کەسێک خۆشبوون.
.
.
.
.