بەخۆ/bexo: ئاکتـ:[ بە+ خۆ] بەوێش.
بەخۆباوەڕی/bexo bawerî: كتن: باوەڕ بەخۆ هەبوون.[ ئینگـ: Self-confidence].
بەخۆدا/bexoda: ئاکتـ: بۆخۆی.
بەخۆداپەرموون/bexodapermûn: کتن: متمانەبەخۆکردن، پشت بەخۆبەستن.
بەخۆداچوون/bexodaĉûn: کتن:[ بەخۆ+ دا+ چوون] بیری لەهەڵسوکەوتی خۆکردنەوە، هەڵسەنگاندنی کردەوەی خۆ.
بەخۆداشکانەوە/bexodaŝkanewe: کتن: شەرمەزاربوون، تەریق بوونەوە.
بەخۆداهاتن/bexoda hatin: کتن:[ بەخۆ+ دا+ هاتن]
1 – گەشەکردن، هەڵدان، پێگەیشتنی گیاندارێکی زیندوو، گەورەبوون و قەڵەو بوون.
2 – دەست بەخۆداهێنان، خۆئاراییشتدان، خۆجوانکردن، خۆدڕاشتن.
بەخۆژیو/bexojîw: ئانتـ:[ بە+ خۆ+ ژیو(ژیان)] خۆژی، كەسێک كە كاری بە یاریدانی ئەم و ئەو نیە یان بەڕەنجی شانی خۆی بژێت.
بەخۆزانین/bexozanîn: کتن:[ بەخۆ+ زانین] هەست پێکردن. ئاگاداربوونەوە.
بەخۆژیو/bexojîw: ئانتـ:[ بە+ خۆ+ ژیو( ژیان)] خۆژی، کەسێک کە کاری بە یاریدانی ئەم و ئەو نیە یان بەڕەنجی شانی خۆی بژێت.
بەخۆفشین/bexofiŝîn: کتن:[ بەخۆ+ فشین] خۆبەزیاد زانین، لەخۆ بایی بوون
:: چاوچاو ئەو هەتیوە بە خۆی دەفشێت ؟.
بەخۆكردن/bexokirdin: كتپ:[ بە+ خۆكردن][ رۆژک، سنـ] سەرپەرشتی كردن، بەخودان كرن، حاواندنەوە، بەخێوكردن.
بەخۆنازین/bexonazîn: كتن:[ بە+ خۆ+ نازین] خۆهەڵكێشان، لە خۆڕازی بوون، لە خۆبایی بوون.
بەخۆوەگڵان/bexowegilan: كتن: بەخۆوە تێوەردان.
بەخۆهەڵ گووتن/bexoheľgûtin: كتن: بافیش، بە خۆفشین.
بەخۆداهاتن/bexodahatin: كتن: بووژان، وەگڕكەوتن، هەڵدان.
بەخۆکردن/bexokirdin: کتپ:[ بەخۆ+ کردن][ رۆژک، سنـ] سەرپەرشتی کردن، بەخودان کرن، حاواندنەوە، بەخێوکردن.
بەخۆنازین/bexonazîn: کتن:[ بەخۆ+ نازین] خۆهەڵکێشان، لە خۆڕازی بوون، لە خۆبایی بوون.
بەخۆوە/bexowe: ئاکتـ:[ بەخۆ+ وە] مرۆڤی ئەستوورو تێکسمراو، توندومەند.
بەخۆوەبوون/bexowe bûn: کتن:[ بە+ خۆ+ وە+ بوون] قەڵەوبوون، تێک سمڕاوی بوومن.
بەخۆوەبەستن/bexowe bestin: کتن:[ بە+ خۆ+ وە+ بەستن] دەگەڵ خۆ بەستن، بەستنی یەکێک بە خۆتەوە لە کارێکدا.
بەخۆوەگڵان/bexowe gilan: کتن: بەخۆوە تێوەردان.
بەخۆهەڵگووتن/bexo heľgûtin: کتن: بافیش، بە خۆفشین.
بەخۆی/be xoy: ئاكتـ: خۆ، تەنها.
بەخۆی كردن/be xoy kirdin: كتپ:[ بە+ خوێ+ كردن] بەخۆكردن.
پشت بەخۆبەستن/pist bexobestin: کتن:[ پشت+ بەخۆ+ بەستن] خۆپێگەیاندن.
پشت بەخۆبەستوو/pist bexobestû: کتن:[ پشت+ بەخۆ+ بەستوو( بەستن)] خۆپێگەیەنەر، پێویست بەیارمەتی كەس نەبوو.
.
.
.
.