دێڕ/dêř: ن:[ ڕۆژنا]

1 . خەت، ڕاسە، ڕزن، ڕیز، کەشە : خەتێک لە نووسین.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 730}

2 . خەتێ لە نووسێن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 332}

{

کاک
پێش ئەوەی بێمە بەردەمت
کام بیری جوان، خورپەدارە
کام دێڕ هەڵبەست
زۆر بەکارە، شانەی ئەکەم، وەک پەرچەمت!!
لە ماوەی چاو قوچانێکا،
هەزار و یەک خەونی شیرین،
ئەمکەن بە((مەم)) ئەتکەن بە((زین))!!
لەخەیاڵما
پایز … بەهاری، لێ ئەتکێ
درەختی ڕووت
گەڵای سەوزی، پیوە ئەلکێ
بەڵام ! سەد ئاخ، ئەی دەروون پاک
کاتێ بانگم ئەکەی بە ((کاک))
کاک …… وەکو مار،
بەرەو گوێچکەم گینگڵ ئەدا
کە دێمە گۆ،
خۆی لە زمانم لوول ئەدا !!
هێدی … هێدی …
قوتم ئەدا کفنی زەردی، نا ئومێدی !!
من لە دڵتام …
لە دەروونتام
لە گلێنەی چاوی ڕوونتام
شەرم مەکە، بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بین
تاکەی لە ناو ئاگرا بین؟
نە تۆ ((خوشکەی )) نە من ((کاک))م
خۆشەویستی دەروون پاکم!!

}{ پەشێو}

دێڕبەدێڕ/dêřbedêř: نتـ:[ دێڕ+ بە+ دێڕ] خەت بە خەت. 

:: دێڕبەدێڕ حەسرەت بەهەمی ئامینە ڕەحیمی( ژوان)ـە. 

دوودێڕ/dûdêř: نتـ:[ دوو+ دێڕ] تایبەتمەندی لە دوو دێڕی هۆنراوەدا. 

{

کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێو شینە     چەندە مەڵبەندی ئێمە شیرینە

بڕۆ سەر گردی یارە ببینە             لە جیهـاندا گوڵێکی ڕەنگینە

}{ پیرەمێرد} 

سه‌ردێڕ/serdêř: ن:[ ڕۆژنا][ سەر+ دێڕ] سه‌ربابه‌ت، ناوی وتار [ ئینگـ: Title ، Caption ، Headline]

:: نوققتە سەری دێڕ. 

:: دروستکردنی سەردێڕ لە فایلی وۆرد دا. 

سه‌ردێڕی بچوكی نێوان سه‌رناو و بابه‌ت/sedêřî biçûkî nêwan sernaw û babet: ن:[ ڕۆژنا][ سەر+ دێڕ][ ئینگـ : Deck]

.

.

.

.