بەدەست/bedest: ئانتـ:[ بە+ دەست]

1 . مرۆڤی دەست ڕۆییو. بەدەستەڵات. 

2 . بەدەست وبردە. 

3 . بەهۆی

:: بەدەستی خەڵک ماردەگرێت.

بەدەستەوە/bedestewe: ئانتـ: ئامادە وتەیاربۆ ڕاپەڕاندن کاران.

:: نیگەران مەبن ئەم پیاوە هەمیشە بەدەستەوەیە و چی پێ بڵێین وەها دەکات.

بەدەستەوەبوون/bedestewebûn: کتن: بریتی یە لە نیاز بۆ کارێک کردن.

بەدەستەوەدان/bedestewedan: کتن:[ بە+دەسەت+ ئەوە+ دان]

1 . دانی شتێک بەیەکێک لەڕووی زۆر فڕوفێڵ لێکردنەوە.

:: فیسار کەس پیاوکوژەکەی دابەسەتەوە.

2 . لاوازبوون بەناواچوونی نەخۆش.

:: بەم نەخۆشییەدا و بەدەستەوە.

بەدەستەوەگرتن/bedestewegirtin: کتن:

1 . هەڵگرتنی شتێک بەدەست بە جۆرێکی وەها کە دیاربێت.

:: چەمەدانێکی بەدستەوەگرتبوو دەچوو بۆ گەراژ. 

2 . شتێککردن بەهانە بۆ کردنی یانەکردنی کارێک.

بەدەستەواو/bedestewaw: ئانفا:

1 . بە هاوکاری. 

2 . بەئامانەت دانی بۆ ئامانەت وەرگرتن.

بەدەستەوایی/bedestewayî: نتـ:[ ئاب][ بەدەست+ ئەوایی] بەدەستەواو : قەرزکردن بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕانەوەی.

بەدەست شێلان/bedest şêlan: کتپ:[ بەدەست+ شێلان] ماساژکردن.

بەدەست گرتن/bedest girtin: کتن:[ مجـ][ بەدەست+ گرتن] بوون بەزاوا. بەزاوا بوون، کچێنی بردنی بووک، دەگەڵ بووک نووستن بۆ یەکەم جار.

بەدەست هاوردن/bedest hawirdin: کتن:[ بەدەست+ هاوردن] جێگابوون، دەستەڵات.

بەدەست هێنان/bedest hênan: کتن:[ بەدەست+ هێنان]

1 . پەیداکردن، دینەوە، دۆزینەوە، دەزگیرکردن، بەرداشت. 

2 . دەستاورد، دەستکەوت.

بەدەست وبرد/bedest û bird: ئانتـ:[ بەدەست+ و+ برد( بردن)] چاڵاک، خێرا.

بەدەست وبردبوون/bedest û birdbûn: کتن:[ بەدەستوبرد+ بوون] شارەزا و کارامە و چوست بوون لە کاراندا.

:: ماشەڵڵا فاتێ چنێکی بەدەست و بردە تا وا دەکەی ماڵ گەسک دراوە و چێشت ساز کراوە.

.

.

.

.