بەدوو/bedû: ئانتـ:[ بە+ دوو] بەدووان.
:: بەدووبرا کڵاوێکیان هەیە : دووکەس هاوبەشی شتێکیان هەبێت.
بەدووکەوت/bedûkewt: ئانتـ: ل دووڤ کەت، دشەقینت.
بەدووکەوتن/bedû kewtin: کتن: ڕەدووکەوتن، ڕاونان، دووڤکەتن، دیڤکەتن، شەقاندن _ شەقین، دوڤ دکەڤت.[ ئینگـ : Chase ، follow].
بەدووکەوتوو/bedûkewtû: نفا:[ بە+ دوو+ کەوتوو( کەوتن)]
1 – دواڕۆ، پاشکۆ، لایەنگیر. [ ئینگـ : Following]{ کەماڵنامە، ل، 133}.
2 – دوڤک، بەردەست، ئالیکار، راژێر، دەستدار، پەیڕەو.[ ئینگـ : follower]{ فەرهەنگا سەلاحەدین، ل، 324}
بەدووکەوتیلە/bedûkewtîle: ئانتـ: بە کچێک دەگووترێت کە شەر بە کوڕێک بفرۆشێت. یان ڕەدووی کورێک کەوتووبێت.
.
.
.
.
.