باڵافڕ/baľafiř: نتـ:[ باڵا+ فڕ(فڕین)] فرۆکە، باڵەفڕ، پڤۆک، تەیارە.[ ئینگـ : aeroplane, airplane , avion]

 تێبینی
 ئەم ووشە یە لە جەنگی جیهانی دووەمدا، کە داریۆی( بێروت) دەنگ وباسی بەزمانی کوردی بڵاودەکردەوە، داتاشراوە 

باڵافڕگەهـ/baľafiřgeh: نتـ:[ کباک][ باڵا+ فڕ( فڕین)+ گەهـ] فرۆکەخانە، فڕگە.

باڵافرشکێن/baľafiřşikên: نفا:[ کباک][ باڵا+ فڕ( فڕین)+ شکێن( شکاندن)] چەکی فرۆکە شکێن.

باڵافرڤان/baľafirvan: نتـ:[ کباک] فرۆکەوان، پیلۆت.[ ئینگـ : aviator]. 

باڵافرڤان/baľafirvan: نتـ:[ کباک] فرۆکەوان( ژن).[ ئینگـ : aviatress]. 

بالافر ئەلێکترونزانی/balafir elêkitonzanî: نتـ:[ کباک]  .[ ئینگـ : avionics]. 

پەیوەندیدارێ ئەلێکترۆنی یا بالافران/peywendîdarê elêkitonî ya balafiran: ئانتـ:[ کباک] [ ئینگـ : avionics]{ سەلاحەدین، ل، 58}.

.

.

.

.