بەرکەوت/berkewt: ن:[ بەر+ کەوت( کەوتن)]

1 – چوونەبەرەوە، چوونەپێش، پێش ڕەوت.

2 – نۆرەهاتنە سەر.

:: ئیمڕۆ زۆر نۆرەت بەرکەوت.

3 – بەهر، بەش، یشک، پێ باڕن.

4 – ئێقلان : بەرلەخەرمان کەمێ گەنـم کوژانی بۆنانی پێداویست.

بەرکەوتە/berkewte: نتـ:

1 – بەرکەوتوو، ڕادە : ڕێژەی یاسایی.  

2 – [ فیز] بریتی یەلە پارچە پۆلایەک لە زەنگی کارەبادا بەهۆی موگناتیسەوە کاردەکات.

بەرکەوتدانەوە/berkewt danewe: کتن: کاردانەوەی لێدراو.

بەرکەوتن/berkewtin: کتن:

1 – پێشکەوتن.

2 – لێخشاندن، خشاندن، کەوتنی شتێک لەشتێک

:: شووشەکە بەرد ێکی بەرکەوت.

3 – وەبن کەوتن

:: دەستم بەرچەرخ کەوت.

4 – وەبەرکەوتن، پێباڕن.

5 – پێکران.

6 – ئەنگێوران.

.

.

.

.