هێلانە/hêlane: ن:
1 . لانە، لوونە، لیانی( هـ)، هێلین _ هێلنک : ماڵی پەڕەندە واتا جێگایەکە باڵندەی دەشتی لە پووش و پەڵاش دروستی دەکات، بەشەو تێیدا هەڵدەنشێت.{ خاڵ، ب 3، ل، 445}.
2 . کونێکە زەردەواڵە و زەردەیرەکان گەرای تێدا دەبێن.
هێلانەتێکچوو/hêlanetêkçû: ئانفا: نەواتێکچو.
هێلانەتێکچوون/hêlanetêkçûn: ن:[ مجـ] ماڵ وێران بوون.
هێلانەتێکدان/hêlanetêkdan: ن: نەواتێکدان.
هێلانەدۆزە/hêlanedoze: نتـ: گەڕانی مامر بۆ جێگەی هێک لێ کرن یان بەدوای هێلانەی خۆیدا بگەڕێت.{ هەژار، ل، 1019}
هێلانەدۆزێ/hêlanedozê: نتـ: گەڕانی مریشک لەکاتی هیلکە کردنا بۆ شوێنێک کە هێلکەکەی تیا بکات.
هێلانەشێوان/hêlaneşêwan: کتپ:[ هێلانە+ شێوان]
1 . بریتییە لە سەرلێتێکچوونی ماڵ وێران بوونی یەکێک.
2 . بریتییە لە ئاوارە و تەرەبوون یان ماڵووێران بوونی کەسێک.
هێلانەلەچاوداکردن/hêlaneleçawdakirdin: کتپ: لەبەرچاو لانەچوون و زۆر بۆ هێنان، بریتییە لە موزاحیم بوونی زۆر.
:: ئەو هەتیوە بەینێکە هێلانەی لەچاودا کردووین.{ ڕێژگە، ل، 278}
هێلانەواز/hêlanewaz: نتـ: لوونەواز: هێلانە لێ تێکچووگ : گیاندارێک لە جێگای لێ شێوەندرابێت.
بێهێلانە/bêhêlane: ئانتـ:[ بێ+ هێلانە] ئاوارە، بێلانە.
.
.
.
.