هێلانە/lane: ن:

1 – لانە، لوونە، لیانی( هـ)، هێلین _ هێلنک : ماڵی پەڕەندە واتا جێگایەکە باڵندەی دەشتی لە پەڵاش دروستی دەکات، بەشەو تێیدا هەڵدەنشێت.{ خاڵ، ب، ل، 525}.  

2 – کونێکە زەردەواڵە و زەردەیرەکان گەرای تێدا دەبێن.

هێلانە تێکچوو/lane têkçû: ئانفا: نەواتێکچو.  

هێلانە تێکچوون/lane têkçûn: ن:[ مجـ] ماڵ وێران بوون. 

هێلانە تێکدان/lane têkdan: ن: نەواتێکدان.

هێلانەدۆزە/lanedoze: نتـ: گەڕانی مامر بۆ جێگەی هێک لێ کرن یان بەدوای هێلانەی خۆیدا بگەڕێت.{ هەژار، ل، 1019} 

 هێلانەدۆزی/lanedozî: نچ: هێلانەدۆزە. 

هێلانە شێوان/lane şêwan: کتپ:[ هێلانە+ شێوان] بریتییە لە ئاوارە و تەرەبوون یان ماڵووێران بوونی کەسێک.   

هێلانە لەچاودا کردن/lane le çaw kirdin: کتپ: لەبەرچاو لانەچوون و زۆر بۆ هێنان، بریتییە لە موزاحیم بوونی زۆر. 

:: ئەو هەتیوە بەینێکە هێلانەی لەچاودا کردووین.{ ڕێژگە، ل، 278}

هێلانەواز/lanewaz: نتـ: لوونەواز : هێلانە لێ تێکچووگ : گیاندارێک لە جێگای لێ شێوەندرابێت.  

بێهێلانە/bêhêlane: ئانتـ:[ بێ+ هێلانە] ئاوارە، بێلانە.

.

.

.

.