بێهۆش/bêhoş: ئانتـ:[ بێ+ هۆش]
1 – بەنگ، بێخودی : کەسێک کە بەدەرمان یان لەترسان یان لە بەرهەر هۆیەکی دیکە دڵی لە خۆبۆتەوە و ئاگای لەخۆی نەماوە.[ ئینگـ: addict][ لا: Absentia]
2 – کاس، بێتار، مرۆڤی کەم بیر: کەسی گێژ و حۆل کە هۆشی بەتەواوی کار نەکات.>< بەهۆش.
بێهۆشبوون/bêhoşbûn: کتن:[ بێ+ هۆش+ بوون]
1 – جەمام بوون : کەسێک کە بەدەرمان یان لە ترسان یان لەبەر هەر هۆیەکی دیکە، دڵی لەخۆبێتەوە و ئاگای لەخۆی نەماوە.
2 – کەسی گێژ و حۆل کە هۆشی بەتەواوی کارنەکات.
3 – دڵبۆرین، لەهۆشچوون.
بێهۆش داروو/bêhoş darû: نتـ: بەنج : دەرمانێکە کەمررڤ پێی بێهۆش دەبێت.[ ئینگـ: Narcotic].
بێهۆشکەوتن/bêhoşkewtin: کتن:[ بێهۆش+کەوتن] لەهۆشخۆچوون، دڵ لەخۆوەبوون.
بێهۆشکەر/bêhoşker: ئانتـ: هەر دەرمانێک یان داڕوویەک کە بێهۆش کەربێت.
بێهۆشکردن/bêhoşkirdin: کتپ:[ بێهۆإش+ کردن]
1 – سڕکردن، لەسەرخۆردن، ئاگاپێنەهێشتن، بیرڤەکردن : دەرمانی بێهۆشی دان بەکەسێک بۆ لە خەوکردنی هەتا لە کاتی عەمەل دا هەست بە ئێش نەکات.[ ئینگـ: Narcosis].
2 – هۆش بردن، بەنج کردن.[ ئینگـ: Narcotize].
:: مستێکی قورسی لە سەری دا و بێهۆشی کرد.
بێهۆشی/bêhoşyî: نچ: بێ بیری، بێ ئاگایی، وڕی : کاتێک گیاندار لەشی سڕدەبێت و هەست بە هەستەکان ناکات.[ ئینگـ: Narcose].
بێهۆشی پەرکەمی/bêhoşyî perkemî: نتـ:[ نخ] پەرکەمە بێهۆشی( بێهۆش لەکاتی فێ گرتندا).[ لا: absentia Epileptica]{ پەزیشکی، ل، 16}.
.
.
.
.