بەڕوو ¹ /beřû: ن:[ ڕوو][ پهـ : بەلووت] بەلوو ( هـ)، مازوو، بەلوانە. لە ناوچە ناوەندییەکاندا دەڕوێت؛ دارێکی بەشکۆ و بڵندە، بەرزاییەکەی تا 40 مەتردەبێتەوە، لەماوەی 500 – 2000 ساڵ دەژێت، گەڵاکانی سەوزە و بەڕەونەقن. بەرەکەی هێلکەییە و لە نێو گەڵایەکی نیمچە ڕەقدایە کە وەکو کەڵاو وایە. بەرەکەی کە بە برامازوو( گەلوان) ناسراوە. بۆ پیشەسازی پێستەخۆشکردن بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: Oak]. 

:: لەشوێنەواری چەرمۆ، توێڵکە بەڕوو دۆزراوەتەوە کە تەمەنی لە پەنجا هەزارساڵ پترترە.  

بەڕووەکۆپە/beřuwekope: ئانتـ: بەری داڕوولەیە، گیانلەبەری بەراز و مالۆس دەیخوات.

بەڕوودار/beřûdar: نتـ: داری بەڕوو.

بەڕووخۆرە/beřûxore: ن: باڵندەیەکی بەڵەکە، کەمێک لە ڕیشوڵە گەورەترە، بەڕووی بادامی دەخوات، لە ناو خۆڵ و دووفلیقانە دەیانشارێتەوە بۆ کاتی برسێتی.

بەڕووی تەپەدۆر/beřûy tepedor: نتـ:[ بەڕووی+ تەپەدۆر] جۆرێکی تایبەتی یە لە درەختی بەڕوو، هەمیشە سەوزە، نزیکەی 15 مەتر بەرز دەبێتەوە، توێکڵەی کەی توێ توێ دەکرێت و دەنێردرێت بۆ کارگە بۆڕاست کردنەوە شووشتن بەهەڵم ، ئینجا پارچە پارچە دەکرێت وپێی دەگووترێت تەپەدۆر. جۆرەکانی بەڕوو

:: بەڕووی ڕەش

:: بەڕووی سوور

:: بەڕووی سەوز

:: بەڕووی زەڵکاوەکان

بەڕی/beřî: ن:[ ڕوو] بەڕوو. میوەی دار بەڕوو.  

دارا بەڕوویێ/dara beřûyê: نتـ:[ ڕوو][ کباک][ دارا+ بەڕوو+ یێ] دارەبەڕوو.[ ئینگـ : Oak]. 

.

.

___________   

بەڕوو ² /beřû: ئان:[ بە+ ڕوو]

1 – بێشەرم.

2 – بەڕێز. 

بەڕووتر/beřûtir: ئانتـ: پێشتر.

بەڕووترین/beřû tirîn: ئانتـ: پێشترین.

بەڕو و وپیس/beřû û pîs: نتـ: بەلووپوەڵ.

.

.

.

.