خانە ¹  /xane: ن:[ ئەند] .[ ئینگـ : Cell]

1 – چاوە، دەلاقە، کون.

2 – چاوێک لە خشتەک : وەک جێ لە ئەژمارێدا.

:: لەخانەی یەکەمدا جێگای 1یەکە. لەخانەی دووەمدا جێگای 10دەیە. لەخانەی سێیەمداجێگای 100. لەخانەی چوارەمندا جێگای 1000 هەزارە. . . ئیتر.

 1  10  100  1000

3 – ڕیز.

4 –  [ ل][ خان+ ئە] ماڵ : بچووکی خانە

خانە بەكۆڵ/xane be koľ: ئانتـ:[ خانە+ بە+ كۆڵ]

1 – پێسووتاو. جێ بەخۆنەگر، گەڕۆك یان ئاوارە، بێلانە، بێماڵ، لانەواز.

2- ڕەبەن.

خانەبگیر/xanebigîr: ئانفا:[ ڕامیا][  خانە+ بگیر(گرتن)] بەیدەست، بەیدەستكراو، خانەشاریی : گرتنی یەکێک و بەردەست کردنی لەخانووی خۆیدا، لەماڵی خۆدا بەیەخسیرگیراو. یان لە ژێرچاودێریی پیاوی میریی لەماڵی خۆدا.  

خانەبگیركردن/xanebigîrkirdin: كتپ:[  خانە+ بگیر+ كردن] بەیدەست كردن، دەست بەسەرداگرتن( مرۆڤ لە خووی خۆیدا)، ژێرچاودێریی كردن لەلایەن میری یەوە، لەماڵی خۆدا بەیەخسیرگرتن.

خانەبێزار/xanebězar: ئانتـ:[  خانە+ بێزار] بەڕەلآ، لەماڵی خۆ وەأس، لەماڵەخۆوەأز.

خانەتۆرە/xanetore: نتـ: خانووچکەی منداڵان.

خانەتوولایی/xanetǔlayî: نتـ:[  واز] خانووچکە، گەمەیەکی منداڵانە.

خانەخانە/xanexane:ئانتـ:[ خانە( خان+ ئە)+ خانە] بەش بەش، نینە نینە.

1 – چاوەچاوە، خانەخانە.

2 – خەت خەتی چواركۆشە لەسەر تەختەی دامەو شەترەنج.

خانەخانەكردن/xanexanekirdin: كتپ:[ خانە( خان+ ئە)+ خانە+ كردن] بەش بەش كردن.

خانەخراپ/xanexirap: ئانتـ:[  خانە+ خراپ]

1 – بێبەخت، كڵۆڵ.

2 – ماڵ وێران.

خانەخراپی/xanexirapî: نچ:[ خانەخراپ+ ئیی] ماڵ وێرانی.

خانەخووە /xanexuwe: ئانتـ:[ کباک][ خانە+ خووە] خانەخووێ. 

خانەخووەیی/xanxuweyî: نچ:[ کباک][ خانەخووە+ ئیی] خانەخووێیی. 

خانەخووێ/xanexuwě: نتـ:[ خانە+ خووێ] خانەخوێگ، خاوەن ماڵ، خاوەمی ماڵ بەمیوان.

خانەشار/xaneŝar: ن:[ رامیا] دەست بەسەر.{ گیوی. ل. 354}.  

خانەکولانە/xanekulane: نتـ: تی تی (مکـ) : گووتەیێکە بۆ چوونەوە و داکردنەوەی مریشکان بەکاردەبرێت، بۆ کولانەی خۆیان.

خانەکی/xanekî: نتـ: لیینی( هـ)، ماڵی، كەوی

خانەنشین/xanenišîn: نتـ:[ خانە+ نشین] [ ئینگـ : Pension]

.

.

______________________

خانە ² /xane: ن: [ توێ] بریتییە لە بچووکترین یەکەی زیندوو، ئەرکی پێکھاتن و فرمانی سەرەکی ھەموو لەشی زیندەوەرانانە. بچووکترین زیندەوەرە لە ژیانی هەموو ئۆرگانیزمەکان بەواتایەکی دیکە پێکهێنەری خانەی میکرۆئۆرگانیزمە، ڕووەک، کوراک، گیانلەبەر و مرۆڤە. هەندێ زیندەوەر وەکوو بەکتریاکان تەنها لە یەک خانە پێکدێن. گیانلەبەرانی دیکە، وەک مرۆڤ، فرەخانەیین. (مرۆڤ زیاتر لە 51 ملیارد خانەی هەیە، خانەیەکی ئاسایی گەورەیییەکەی دیامێتر : diameter ێکە یان 10 میکرۆمەترە µm، کێشی خانەیەکی نموونەییش 1 نانۆگرام : nanogram ـە. ئەوەی لە خانە بچووکترە ڤیرۆس یان ڤایرۆسە یەکەیەکی سەربەخۆیە بەڵام ئەندامێکە لە پۆڵینکردنی پلەی باڵای ژیاندا. زانایانی زیندەوەرزانی یەشتا لە گفتوگۆیەکی زانستین ئاخۆ ڤیرۆس بە ئۆرگانێکی زیندوو هەژمار بکرێت یاخۆد نەء. دووزانای وەک  Matthias Jakob Schleiden و Theodor Schwann یەکەمین کەس بوون کە بیرۆزەکەیان خستەپیشچاو ، بەوەی کە هەموو زیندەوەرەکان پێکهاتوون لە خانەیەک یان فرەخانە. ئەوە ئەوانی دیکە دابەشدەبن بەسەر خانەی جیاوازدا. بەرەڤاژۆی کارکردن سەرەکی لە زیندەوەری زیندوو دا لەناو خانەکان ڕوودەدەن و  سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت لەلایەن مەتێریالەمیراتهەڵگرەکانەوە، DNA، وەک لە هەموو خانەیەکدا هەیە .[ ئینگـ : Cell]

.

خانەپاراستن/xane parastin: نتـ:[ توێ][ خانە+ پاراستن]

1 – پاراستنی خانە لەدژی سایتۆلیس : cytolyse. 

2 – بەرزبوونەوەی چالاکی خانەییەکان.[ ئینگـ : cytophylaxis]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانە پووکاندنەوە/xane pukandinewe: کتپ:[ توێ][ خانە+ پووکانەوە][ ئینگـ : microcytemia]{ ئە. قەرەداخی. ل. 86}.

خانەپێکهاتن/xane pěkhatin: کتن:[ توێ][ ئینگـ : cytomorphosis]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانەتووانەوە/xane twanewe: کتن:[ توێ][ ئینگـ : cytolysis]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانەچارە/xanečare: نتـ:[ توێ] بەخانە چارەکردن.[ ئینگـ : cytotherapy]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانەخۆر/xanexor: نفا:[ توێ][ ئینگـ : cytophacous]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانەدروستبوون/xane dirustbûn: کتن:[ توێ][ ئینگـ : cytogenesis]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانەزانی/xanezanî: نتـ:[ توێ] زانستی خانە. [ ئینگـ : cytology]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانەمردن/xane mirdin: ن:[ توێ] مردنی خانە.[ ئینگـ : Necro cytosis]{ پەزیشکی. ل. 220}.

خانەمیزێ/xanemîzě: نتـ:[ توێ] میزێک خانەی تێدا بێت.[ ئینگـ : cyturea]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانەناس/xanenas: نتـ:[ توێ] پسپۆری خانە. [ ئینگـ : cytologist]{ پەزیشکی. ل. 104}.

خانە نەخۆشی میتۆکۆندری/xane nexoŝî mîtokondrî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Mitochondrial cytopathy]{ ئە. قەرەداخی. ل. 87}.

بۆیەخانە/boye xane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : pigment cell، melanosome]{ ئە. قەرەداخی. ل. 107}.

تەنی خانە/tenî xane: نتـ:[ توێ] لەشی خانە. 1-[  ئینگـ : perikaryon]{ ئە. قەرەداخی.ل. 105}. 2-[  ئینگـ : cytosome]{ پەزیشکی. ل. 105}.

تۆوە خانە/towe xane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : spermatocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 133}.

تۆڕە خانە/toře xane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : reticulocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 121}.

چێوەخانە/čěwexane: ن:[ توێ][ ئینگـ : pericyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 105}.

حەز لەخانەکردن/ĥez le xanekirdin: کتن:[ توێ][ ئینگـ : cytophil]{ پەزیشکی. ل. 104}.

درکەخانە/dirkexane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : prickle cells]{ ئە. قەرەداخی. ل. 110}.

ڕەنگی ناوخانە/engî nawxaneř: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : cytopigment]{ پەزیشکی. ل. 104}.

ژەهرەخانە/jehirexane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : cytotoxin]{ پەزیشکی. ل. 105}.

فیزیۆلۆجیی خانە/fîzyolocî xane: نتـ: کارەندامزانیی خانە.[  ئینگـ : cytophysiology]{ پەزیشکی. ل. 104}.

قەدەخانە/qede xane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : stem cell]{ ئە. قەرەداخی. ل. 135}.

لایەنی خانەگرتن/layenî xanegirtin: کتن:[ توێ][ ئینگـ : cytotropic]{ پەزیشکی. ل. 105}.

ناوەڕۆکی خانە/naweřoî xane: کتن:[ توێ][ ئینگـ : cytoplast]{ پەزیشکی. ل. 105}.

هێلکەخانە/hělike xane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : oocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 99}.

.

          گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی خانە          

.

خانەی ئاسنین/xaney asinesîn: نتـ:[ توێ] ئاسنینەخانە. [ لا : Sidero cyte]{ پەزیشکی. ل. 324}.

خانەی ئەستێرەیی/xaney estěreyî: نتـ:[ توێ][ لا : Astro cyte]{ پەزیشکی. ل. 50}.

خانەی ئەلفا/xaney alfa: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Alpha cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.             

خانەی ئەمیبیایی/xaney emîbyayî: نتـ:[ توێ] خانەیەک کە لەشێوەی ئەمیبادا.[ ئینگـ : Ameaboid cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.      

خانەی ئیسفەنجی/xaney îsfencî: نتـ:[ توێ][ لا : Spongiocyte]{ پەزیشکی. ل. 336}. 

خانەی بەکتریاخۆر/xaney bekitrya xor: نتـ:[ توێ][ لا : Phagocyte]{ پەزیشکی. ل. 261}.                     

خانەی برژنگدار/xaney birjingdar: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Ciliated cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.                     

خانەی بزاوتن/xaney bizawtin: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : motor cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.  

خانەی بێتا/xaney běta: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Beta cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.                

خانەی بێگەرد/xaney běgerd: نتـ:[ توێ] خانەی خاوین.[ ئینگـ : Clear cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.              

خانەی پارێزەر لە مێشی میوەدا/xaney parězer le měŝî mîweda: نتـ:[ توێ] خانەلەش.[ ئینگـ : somatic cell]

خانەی پیو/xaney pîw: ن:[ توێ] خانەی پەز.[ ئینگـ : fat cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.    

خانەی جگەر/xaney ciger: نتـ:[ توێ][ خانە+ ی+ جگەر][ ئینگـ : Hepatocyte ]

خانەی چەوری/xaney čewrî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Adipose cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.   

خانەی خاڵخاڵ/xaney xaľxaľ: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Granular cell]{ پەزیشکی. ل. 76}. 

خانەی خۆیی/xaney xoyî: نتـ:[ توێ] خانەلەش.[ ئینگـ : somatic cell]

خانەی تاک ناووک/xaney tak nawuk: نتـ:[ توێ] تاک خانە.[ لا : monocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 88}.

خانەی تەشیی/xaney teŝîy: نتـ:[ توێ] تەشییەخانە.[ ئینگـ : Spindle cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.                     

خانەی تەنیشت چیکڵدانە/xaney tenîŝt čîkiľdane: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : nurse cell]{ ئە. قەرەداخی. ل. 97}.                  

خانەی ترش/xaney tirŝ: نتـ:[ توێ] خانەی سپی ئیزۆنۆفیل.[ لا : Acidocyte]{  پەزیشکی. ل. 19}.                     

خانەی تۆڕی/xaney tořî: نتـ:[ توێ] تۆڕەخانە.[ ئینگـ ، لا : Reticulum cell، Reticulocyte]{ پەزیشکی. ل .77 ، 304 }.

خانەی تۆو/xaney tow: نتـ:[ توێ] تۆمەخانە.[ ئینگـ : sperm cell]{ ئە. قەرەداخی. ل. 133}.

خانەی خڕ/xaney xiř: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Round cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.                 

خانەی داس/xaney das: نتـ:[ توێ] خانەی کوانەیی. [ ئینگـ : Sickle cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.                     

خانەی دەمار/xaney demar: نتـ:[ توێ] دەمارەخانە.[ ئینگـ : nerve cell]{ وەیس. ل. 48}.                     

خانەی دڕکن/xaney diřkin: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Pickle cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.         

خانەی دیواری/xaney dîwarî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : paretal cell]{ ئە. قەرەداخی. ل. 103}.                     

خانەی ڕاگر/xaney řagir: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : suporting cell]{ ئە. قەرەداخی. ل. 136}.

خانەی ڕەش/xaney řeŝ: نتـ:[ توێ] ڕەشەخانە.[ لا : Melanocyte]{ پەزیشکی. ل. 203}. 

خانەی ڕەگ/xaney řeg: نتـ:[ توێ] خانەی پەی. دەمارەخانە.[ لا : Neuro cyte، Neuron]{ پەزیشکی. ل. 223}.  

خانەی ڕەنگ/xaney řeng: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Pigment cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.      

خانەی ڕیشاڵی/xaney řîŝaľî: نتـ:[ توێ] ڕیشاڵەخانە. [ ئینگـ : Fibre cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.

خانەی زاووزێ/xaney zawu: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Sexual cell]{ پەزیشکی. ل. 77}. 

خانەی زل/xaney xil: نتـ:[ توێ] کەڵەخانە، خانەی زەبەلاح.[ ئینگـ : Giaint cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.    

خانەی زایندەیی/xaney zayindeyî: نتـ:[ توێ][ خانە+ ی+ زایندەیی] [ ئینگـ : Gamete]     

خانەی ژێر مێشکە ڕژینی ورد/xaney jěr měŝke řijînî wird: نتـ:[ توێ][ لا : micropituicyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 86}.

خانەی سەبەتەدار/xaney sebetedar: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Basket cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.

خانەی سەرەتایی/xaney seretayî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Primary cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.                     

خانەی سوور/xaney sûr: نتـ:[ توێ] سوورەخانە.[ ئینگـ : Erythroid cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.                     

خانەی شانەیی/xaney ŝaneyî: نتـ:[ توێ][ لا : histocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 65}.

خانەی فرەناووك/xaney firenawuk: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : syncytium]{ ئە. قەرەداخی. ل. 137}.

خانەی قووچ/xaney qûč: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Cone cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.             

خانەی کەف/xaney kef: نتـ:[ توێ] کەفەخانە : وەک کەفی سابوون.[ ئینگـ : Foam cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.         

خانەی كەمەیی/xaney kemeyî: نتـ:[ توێ] خانەیەکە کەمە دابەشبوونی تێدا ڕوودابێت.[ لا : meiocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 84}.

خانەی کەوانەیی/xaney kewaneyî: نتـ:[ توێ][ لا : Meniscocyte]{ پەزیشکی. ل .207}.                     

خانەی کچ/xaney kič: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Daughter cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.

خانەی کڕکڕەیی/xaney kiřkiřeyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Chondrocyte]{ پەزیشکی. ل. 82}.

خانەی کلارک/xaney kilarik: ن:[ کیمیـ][ ئینگـ : clark cell].

خانەی کلکدار/xaney kilkdar: نتـ:[ توێ] کلکن.[ ئینگـ : Cavdate cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.                     

خانەی گەرا/xaney gera: نتـ:[ توێ]( هێلکە ).[ لا : Oocyte]{ پەزیشکی. ل. 232}.          

خانەی گەڕۆک/xaney geřok: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Wandering cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.

خانەی گەورە/xaney hewire: نتـ:[ توێ] زیند] کەڵەخانە.[ لا : Megalocyte]{ پەزیشکی. ل. 203}.                     

خانەی گرنج/xaney girinc: نتـ:[ توێ] خانەی گرنجاوی، گرنجەخانە.[ ئینگـ : Stipple cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.         

خانەی گرێ/xaney girě: نتـ:[ توێ] خانەی گرێدار.[ ئینگـ : Ganglion cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.                     

خانەی لانگەرهان/xaney lanigerhan: نتـ:[ توێ] لەپەنکریاسدا. [ ئینگـ : Langerhan s cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.

خانەی لوو/xaney lǔ: نتـ:[ توێ] لووەخانە.[ لا : Andocyte، oncocyte]{ پەزیشکی. ل. 23231،}.

خانەی لیمفی/xaney lîmfî: نتـ:[ توێ] لیمفەخانە.[ ئینگـ : Achroacyte، lymphocyte]{ پەزیشکی. ل .19. 196}.

خانەی ماسوولکە/xaney masûlike: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Myocyte]{ پەزیشکی. ل. 76}.

خانەی مۆخ/xaney moxî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : myelocytes]{ ئە. قەرەداخی. ل. 137}.

خانەی موو/xaney mǔ: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Bristle cell، Hair c.]{ پەزیشکی. ل. 76}. 

خانەی میزەنکیمی/xaney mîzenikîmî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : mesenchyme cells]{ئە. قەرەداخی. ل. 85}.

خانەی میلانین/xaney mîlanîn: ن:[ توێ][ ئینگـ : melanocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 84}.

خانەی ناووک جیاواز/xaney nawuk ciyawaz: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : heterokaryon]{ ئە. قەرەداخی. ل. 64}.

خانەی ناووک سەرەتایی/xaney naŭik seretayî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : prokaryotic cell]{ ئە. قەرەداخی. ل. 111}.

خانەی ناووک گەورە/xaney naûik gewire: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : megakaryocyte]{ ئە. قەرەداخی. ل. 84}.

خانەی ناوکدار/xaney nawikdar: ن:[ توێ][ ئینگـ : Nucleated cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.                     

خانەی نەخۆش/xaney nexoŝ: ن:[ توێ][ ئینگـ : Pathologic cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.                     

خانەی هەرزە/xaney herze: نتـ:[ توێ] هەرزەخانە، خانەی هەرزەکار. [ ئینگـ : Juvenile cell]{ پەزیشکی. ل. 76}.

خانەی هەست/xaney hest: نتـ:[ توێ] هەستەخانە.[ ئینگـ : Tactile cell]{ پەزیشکی. ل. 77}.                     

خانەی هەوێنی/xaney hewěnî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ :  zymogenic cell]{ ئە. قەرەداخی. ل. 154}.

خانەی هێلکە/xaney hělike: نتـ:[ توێ] هێلکەخانە[ لا : Ovocyte، oocyte]{ پەزیشکی. ل. 243}.

خانەی یەک دەستی کرۆمۆسۆمی/xaney yek destî kiromosomî: ن:[ توێ][ ئینگـ : monoploid]{ ئە. قەرەداخی. ل. 89}.

خانەیی/xaneyî: نچ:[ توێ]

{ تێبینی : – پێشگرێکە لە زمانی لاتینی و ئینگلیزی، گەلێک زاراوەی زانستی لەمەر زانستی پزیشکی و زیندەوەرزانی لێدروست دەبێت}.[ ئینگـ : cyte = cyto ]{ پەزیشکی، ل، 104}.

سووتانەوەی خانە/sûtanewey xane: ن:[ توێ][ ئینگـ : Cellulitis]  

.

.

.

.