هێرتز/hêrtiz: ن:[ فیز] یەکەی پێوانی لەرەلەر، کە دەکاتە یەک خول( cycle) لە چرکەیەکدا. فرێکڤێنس هیماکەی ( Hz) و ناسینەوەی بە ( s−1) یە.[ ئینگـ : Hertz]
{ هێینرچ رودۆلف هێرتز : Heinrich Rudolf Hertz ( 22 شوباتی 1857 لە هامبورگ : Hamburg _ لە 01. تشرینی دووەم 1894 لە بۆن : Bonn) زانایەکی فیزیایی ئەڵمانی بووە. لە خێزانێکی جوولەکە بووە و پاشان بووە بە دیان. لە قۆناخی خوێندندا ئارەزووی بەلای بەشە زانستێکان بووە و لە سالی 1880 پلەی دکتۆرا وەردەگرێت لە فیزیای بیردۆزی لە زانکۆ کیل : Kiel. لە ساڵی 1886 شەپۆلەدرێژی ئێلێکترۆماگنێتیکی دۆزییەوە، شەپۆلی رادیۆ کە هاوشێوەی شەپۆلی ڕوناکییە. ئەم سەڵماندنەی بووە هۆی داهێنانی تێلێگرافی لاسکلی. لە تەمەنی 36 ساڵیدا بەهۆی ژەهراوی بوونی خوێنەوە کۆچی دوای کرد} .
.
یەکەی : Unit | یەکسانە بە : Equal to |
دێکاهێرتز : Decahertz | (101) DHz |
هێکتۆهێرتز : Hectohertz | (102) HHz |
کیلۆ هێرتز : Kilohertz | (103) KHz |
مێگەهێرتر : Megahertz | (106) MHz |
گیگەهێرتز : Gigahertz | (109) GHz |
تێراهێرتر : Terahertz | (1012) THz |
پێتاهێرتز : Petahertz | (1015) PHz |
ئێکساهێرتز : Exahertz | (1018) EHz |
زێتتاهێرتز : Zettahertz | ( 1021) ZHz |
یۆتتاهێرتز : Yottahertz | ( 1024) YHz |
.
.
.
.
.