لێڵ ¹ /lêľ: ن:[ نخ] تانەی چاو.[ ئینگـ: Nebula]
لێڵاو/lêľaw: ئانتـ:[ هـ][ لێڵ+ ئاو] ئاڵۆزی و شێوانی چاو دواتر بۆکوێربوون.
:: لێڵاوم دایە بۆ ئەو پیاوە گەورە.{ هەژار، ل، 784}.
لێڵایی/lêľayî: نچ: تەمی چاو، کوێرایی : تاریک بوونی چاو.
:: لێڵاییم گاتێ.
لێڵایی داهاتن/lêľayî dahatin: کتن:[ لێڵایی+ داهاتن] کوێربوون.
لێڵە/lêľe: ن:
1 – شەوەکی، بووڵێڵە
2 – زبڵ و زاڵی ناو پلوورە.
3 – قوڕاوێ کە بەسەر سەوزی دادەکرێت، بۆ بە پتەوبوونی.
لێڵ کردن/lêľ kirdin: کتپ: کوێرکردن.
.
.
_________
لێڵ ² /lêľ: ن: تێگڵ، شڵوێ، شێلوو، لیخن : لێڵ بوونی هەوا.
لێڵاڤ/lêľav: ئانتـ:[ کەش][ کباک] شڵێوە : باران و بەفر بەتێکەڵاوی هاتن.{ گیو، ل، 842}
لێڵاو/lêľaw: ئانتـ:[ لێڵ+ ئاو] ئاوی شڵوێ.
لێڵاوی داهێنان/lêľawî dahênan: کتپ: لێڵاو یاردەیەرە( هـ).
لێڵایی/lêľayî: ئانتـ: ناڕوونی، ناسافی.
لێڵە/lêľe: نتـ:[ کات][ هـ][ لێڵ+ ئە] کاتێکە لە بەیانیان و ئێواراندا کە جیهان نە زۆر تاریکە و نە زۆر ڕووناک بێت.{ وشەنامە، ل، 868}
لێڵ بوون/lêľ bûn: کتن: شێڵووبوون.
لێڵ کردن/lêľ kirdin: کتپ:
1 – شلوێ کردنی ئاو.
2 – پاککردنی توێکلە گوێزی سەوز.
لێڵ نەکەردەی/lêľ nekerdey: کتپ:[ هـ] لێڵ نەکردن.
لێڵی/lêľî: نچ: تهمومژی، خەمباری، شێلیاتی، نادیاری.[ ئینگـ: Ambiguity].
ئاوێزەی لێڵبڕ/awêzey lêľbiř: نتـ:[ فیز] [ ئاوێزە+ ی+ لێڵ+ بڕ( بڕین)][ ئینگـ: achromatic prism]
هاوێنەی لێڵ/lêľ hawêney: نتـ:[ فیز]
هاوێنەی لێڵبڕ/hawêney lêľbiř: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ: achromat lens].
.
.
_____________
لێڵ ³ /lêľ: ئام:[ جا] لەگەڵ.
.
.