کاردانەوە/kardanewe: کتپ:[ کار+ دانەوە] بەرپەرچ، بەرتەک : bertek، بەرسڤ : bersiv، ڕێاکسێۆن : reaksiyon. [ ئینگـ : Reaction]

:: کاردانەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر گشتپرسی.

کاردانەوەی پێکھاتن/kardanewe: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ پێکهاتن] بەرپەرچ. [ ئینگـ : Composite reaction]

کیمیای جووڵەیی/kardanewe: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ جووڵە+ یی] جووڵەکیمیا : لقێکی کیمیایە، بایەخ بە خوێندن و لێکۆڵینەوەی خێراییی کاردانەوە و ڕێبازەکانی دەدات. [ ئینگـ : Chemical kinetics]

کاردانەوەی خەستبوونەوە/kardanewe: کتپ:[کیمیـ][ کاردانەوەی+ خەستبوونەوەکاردانەوەیەکی کیمیایییە، کە تێیدا دوو گەرد یان بەشەکانی گەردێک پێکەوە یەک دەگرن، بە لابردنی گەردێکی بچووکی وەکوو ئاو. [ ئینگـ : Condensation reaction]

کاردانەوەی خستنەسەر/kardanewe: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ خستنەسەر] کاردانەوەیەکە، گەردیلە یان گەردێکی تێدا دەخرێتە سەر گەردیلەیەکی تر. [ ئینگـ : Addition reaction]

کاردانەوەی سەربازی/kardanewe: کتپ:[ سەز][ کاردانەوەی+ سەربازی] بەرپەرچ. [ ئینگـ : reaction]

کاردانەوەی کیمیایی/kardanewe: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ کیمیایی] بریتییە لە ڕەوتی گۆڕانی پێکھاتەکانی ماکە سەرەتاییەکان؛ لەم ڕەوتەدا چەن ماکی کیمیایی دەگۆڕن و دەبنە چەن ماکی کیمیایی تر.[ ئینگـ :  Chemical reaction]

{ ھەڵەی باو : کارلێکی کیمیایی}

کاردانەوەی گەرمادەر/kardanewey lîk řištin: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ گەرمادەر] بە پێی یاسای بمێنی وزە ، لە ھیچ کاردانەوەیکدا کۆی وزە ناگۆڕێت. کەوابوو ئەم جیاوازییە، بە شێوەی گەرما خۆی دەردەخا. بۆیە لە کاردانەوەی وەک : کاردانەوەی سووتانی مێتان، کە بە پێکھاتنی ھایدرۆجین کلۆراید کۆتایی دێ، ئاستی وزەی بەرھەمەکان لە ماکە کاردەرەوەکان کەمترە و، گەرما بەر دەبێ و، بە کاردانەوەی گەرمادەر دەناسرێن. [ ئینگـ : ]

کاردانەوەی گەرماگیر /kardanewey lîk řištin: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ گەرماگیر] کاردانەوانەی کە تێیدا ئاستی وزەی کیمیایی بەرھەم زۆرتر لە کاردەرەوە سەرەتاییەکانە، کاردانەوەی گەرماگیر دەبێژن. بۆ سەرگرتنی کاردانەوەی گەرماگیر، دەبێ بڕێ گەرما بە پێکھاتەکانی کاردەرەوە بدرێت، وەک: شیکاری ئالومنیۆم کلۆرایدی بەستوو ، کە بە گەرم کردن، دەبێتە دوو گازی ئاموونیاک و ھایدرۆجین کلۆراید .. [ ئینگـ :  ]

کاردانەوەی گۆڕینەوە/kardanewe: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ گۆڕینەوە] کاردانەوەیەکی کیمیایییە، گەردیلەیەک یان زۆرتری گەردیلەکانی گەردێکی تێدا دەگۆڕێت، بە گەردیلە یان کۆمەڵە گەردیلەیەکی تر. [ ئینگـ : Substitution reaction]

کاردانەوەی لابردن/kardanewey lîk řištin: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+  لابردن] کاردانەوەیەکی کیمیایییە، گەردێکی سادەی وەکوو ئاو یان ئەمۆنیا، لە گەردیلە کاربۆنە دراوسێیەکانی گەردێکی ئەندامی لادەبێت. [ ئینگـ :  Elimination reaction]

کاردانەوەی لیک ڕشتن/kardanewey lîk řištin: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ لیک ڕشتن] . [ ئینگـ :  salivary reflex]

کاردانەوەی مەرجی/kardanewey mercî: کتپ:[کیمیـ][ کاردانەوەی+ مەرجی] ڕەنگدانەوەی مەرجی. [ ئینگـ : ]

کاردانەوەی یەکگرتن/kardanewe: کتپ:[ کیمیـ][ کاردانەوەی+ یەکگرتن] دوو ماددە یان زۆرتر یەک دەگرن بۆ پێکھێنانی ئاوێتەیەکی نوێ، ئەم جۆرە کاردانەوە بەم ھاوکێشە گشتییەی خوارەوە دەردەبڕدرێت: X + A → AX  :  دەشێت   X و A  توخم یان ئاوێتە بن و AX  ئاوێتەتەیە. [ ئینگـ : Synthesis reaction]

.

خێراییی کاردانەوە /kardanewe: کتپ:[ کیمیـ][ خێرایی+ کاردانەوەی] ئەو خێرایییەیە، کە کاردانەوەیەکی کیمیایی پێ ڕوودەدات. [ ئینگـ : Reaction rate]

{ ھەڵەی باو : خێراییی کارلێک}.

ڕێبازی کاردانەوە/kardanewe: کتپ:[ کیمیـ][ ڕێبازی+ کاردانەوەی] ئەو ڕێگەیەیە کە کاردانەوەی کیمیایی پێدا ڕوودەدات، بە زنجیرەھەنگاو یان ھاوکێشەیەکی کیمیایی دەردەبڕدرێن. [ ئینگـ : Reaction mechanism]

{ ھەڵەی باو : ڕێبازی کارلێک}.  

.

.

.

.

.