پەست ¹ /pest: ئان:{ تر _ تەر، ترین _ تەرین} نزم، سووک، هەرزە، بێ شەرم، حیز، كووڕنەبەش( کباک)، بێباڤ، پاڵكەتی، دڵنزم، زڕبەهە، تووین، پاكوت، زنخ.
پەستتر/pesttir: ئانتـ:[ بەراووردی بالاتر] نزمتر، هەرزەتر.
پەستترین/pesttirîn: ئان:[بەراووردی بالاترین] نزمترین، هەرزەترین.
پەستكردن/pestkirdin: كتپ: نزم وسووک كردن.
پەستی/pes: نچ:[ پەست+ ئیی] نزمی، كەمی، ناكەسی، هیچ و پووچی، تەرک.
.
.
____________
پەست ² /pest: ئان:{ تر _ تەر، ترین _ تەرین} تووڕە.
پەستبوون/pestbûn: كتن: بەپەرۆش و كزبوون، زوییربوون، وەڕەزبوون، تووڕەبوون.
پەستكردن/pestkirdin: كتپ: زوییركردن.
پەستگۆیی/pestgoyî: نچ:[ پست+ گۆ+ یی] گێژگۆیی.[ ع : الھلوسة]{ فەرهەنگی نەوەکان}.
پەستی/pestî: نچ:[ نخ][ دەروو] ئاهین، خەفەتباری، دەرد و خەفەت. [ ئینگـ : depression].
.
.
______________
پەست ³ /pest: ڕن:[ ڕەگی چاووگی (پەستان)ـە].
پەستان/pestan: كتن: پەستن، پەستاوتن، ئاخنین، بەهێزتێڕاكردن، كوتان.
پەستە/peste: نتـ:[ پەست( پەستان)+ ئە] پەستەک.
پەستەک/pestek: نتـ:[ پەست( پەستان)+ ئەک] پەستە _ پەسەک، کەڕک (زێ)، شاپک.: پۆشاکێکە زۆرتر لە مەرەز یان کورک دروست دەکرێت، بێ قۆڵ و ئەستوورە ، وەکوو سوخمە وڕیە، لەسەر هەموو بەرگێکی کوردی لەبەردەکرێت.
پەستەکە فیشەک/pesteke fîşek: نتـ:[ پەستە+ فیشەک]
1 – وەکوو سوخمە لەبەردەکرێت، هەندێکی بەتەنیشتی زینێیەوە دەکەن.
2 – فیشەکدانی بەستەکی : جۆرە فێشەکدانێکە وەکوو پەستەکی دروست دەکرێت.
پەستران/pestiran: كتن: لەخۆوە ئاخنران.
پەستراو/pestiraw: نفا: پەستوو، ئاخنراو، كوتراو : شتی كوتراوەی لەیەك توندكراو.
پەستراوە/pestirawe: نفا: پەستراو.
پەستن/pestin: كتن: پەستان _ پەستانەوە، پەستین _ پەستینەوە.
پەستنەوە/pestinewe: كتن: پەستانەوە.
پەستوو/pestû: نفا:[ پەستن]
1 – هەلاخنراو، پەستراو، ئاخنراو، داپەستوو، داپەستراو.
2 – پست، پشتەوەی ماڵ.
پەستێن/pestên: ئانفا: كەسێک كە كاری پەستاوتن بێت
:: بەفرپەستێن، پەنیرپەستێن.
پەستێنەر/pestêner: نفا: ئامرازی پەستان.[ ئینگـ : press]
پەستێنەری خولاوە/pestênerî xulawe: نتـ:
پەستێنەری سەرخەرە/pestênerî serxere: نتـ:
پەستێنەری زەیتی/pestênrî zeytî: نتـ:
پەستێنەری ئاوی/pestênrî awî: نتـ:
پەستێوراو/pestêwiraw: ئانفا: ئاخندراو، شلێدراو، پەستواو.
پەستین/pestîn: كتپ: پەستن.
پەستینەوە/pestînewe: كتپ: داپەستاوتن.
پاڵەپەستۆ/paľpesto : نتـ:[ پاڵ+ ئە+ پەست( پەستان)+ ۆ] پاڵەوپەست _ پاڵەپەست.
پاڵەوپەستۆ/paľeupesto: نتـ:[ پاڵ+ئە+و+پەست(پەستان _ پەستاوتن)+ۆ] پاڵەپەستۆ.
پاڵەوپەستۆدان/paľeupestodan : كتن:[ پاڵەوپەستۆ+ دان] پاڵەپەستۆدان.
پێپەست/pêpesit: ئانفا:[ پێ+پەست(پەستان)] پاپەست، پاكوت، پێكوت: شێلان بەپێ.
پێپەست كردن/pêpesit kirdin: كتپ: پەستاندنەوە بەپێ.
تێپەست/têpest: نفا:[ تێ+ پەست( پەستان)] تێئاخن.
تێپەستان/têpestan: كتن:[ تێ+ پەستان]
تێئاخنران، تێپەستاوتن : بە زۆر جێكردنەوەی شتێک دەنێو شتێكی پڕ و ئاخنراو.
2 – بەزۆر جێكردنەوەی كەسێك دەنێو حەشامەتێكی زۆر.
تێپەستاندن/têpestandin: كتپ: تێئاخنین.
تێپەستانن/têpestanin: كتپ: تێپەستاندن.
تێپەستاوتن/têpestawtin: كتپ: [ تێ+ پەستاوتن] تێپەستان : تێ ئاخنین، تێ ترنجاندن.
داپەستراوە/dapestirawe: نفا: داپەستوو، هەلاخنراو، داكوتراو.
.
.
.
.