ئاسا ¹ /asa: ن: ساده‌، ئاسان _ سانا.

نائاسا/nasa: ئانتـ:[ نا+ ئاسا] شێت، شێتۆکە، سەیر.[ ئینگـ: batty].

.

.

_____________

– ئاسا ² /asa –: پاشگر: یه‌که‌مین پاشگره‌ لەزمانی کوردییدا به‌شێوه‌ی ئاوه‌ڵناو و ئاوه‌ڵکار به‌واتای : وه‌ک، وه‌کو، وه‌کی، چۆن. به‌کارده‌هێندرێت.

شێوە، جۆر، وه‌کو: دوو شت له ‌ڕوواله‌ت له‌یه‌ک بچن.

:: سه‌یاح ئاسان.

:: منیش خۆت ئاسا ئه‌م کاره‌م کرد.

{  

ئه‌لا ئه‌ی نه‌فسی بووم ئاسا هه‌تاکه‌ی حیرسی وێرانه ‌ 

له ‌گه‌ڵ ئه‌م عیشقبازانه‌ بڕۆ ئازا نه‌بازانه

}{نالی}.

:: باووگیی ئاسا که‌للـه‌ڕه‌قه‌.( کهـ).

.

.

_____________

ئاسا ³ /asa: ن: ئامێز.

.

.

___________

ئاسا 4 /asa: ن:[ تشت] ئاسیاو: ئاشی ئاو.

.

.

.

.