بێسیم/bêsîm: نتـ:[ فیز][ بێ+ سیم] بێتەل، بێتێل، تەڵەگراف، لاسلکی : دەزگایەکە کە شەپۆڵی دەنگ بەبێ پەیوەندی سیم لە شوێنێکی دیکەوە وەردەگرێت و دەینێرێت.[ ئینگـ : wireless].

 تێبینی
 لە 12 کانوونی دووەمی سالی 1901 گۆلییلمو مارکۆنی : Guglielmo Marconi یەکەم بەخشی ڕادیۆیی لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسییەوە ئەنجامدا، کە بەڕۆژێکی مێژووی دادەندرێت، لە پەیوەندی بێسیم دا.

{

نه‌سیم بێسیم ده‌بینێ، شل ده‌بێ، به‌م کاره‌ ڕاناگا

گوتی سه‌برت هه‌بێ دووباره‌ دێمه‌ دیتنت ، ئه‌مما

}{ هێمن}

:: تەکنلۆژیای بێسیم.

:: ڕووتەرێکی بێسیم.

:: درێلی بێسیم، بە پاتری.  

:: دەزگای بێسیم.

.

.

.

.