بوێژ/biwêj: ئانفا:[ ب+ وێژ ]

1 . بدوو، بگۆ، قسەزان، قسەکەر، قسیەکەر، قسەوێژ: کەسێکە کە بزانێت بدوێت یان پیشەکەی دواندن بێت. 

2 . پاشگرێکە مانای« قسەکەر» دەدات.: بەتەنیا بەکارناهێندرێت.{ مەردۆخ، ب، ل، }

3 . شاعیر، هۆنەر، شایەر، گۆرانی بێژ{ زەبیحی، ل، }

:: لە 19ی خەباتدا گۆران کۆڕی یادی پیرەمێردی بوێژی گێڕا.{ ئاڵەکۆک}.  

4 . شینگێڕ کە تایبەتمەندیەکانی مردوو هەڵدەدات و دەیلاوێنێتەوه.{ مەردۆخ، ب، ل، }

.

.

.

.