سەرگر/sergir: ئانفا:[ سەر+ گر( گرتن)]
1 – کەسێک ئاژەڵی مێیینە بۆ جووت بوون لەگەڵ نێر دەگرێت.
2 – جاکەش، جاش بەسەرکێشراو، جاکێش، دەویت، سکش، قورمساغ، کوسکەش _ کوسکێش( بۆ جنێوە) : بریتییە لە گەواد، ماسکەش.{ هەژار، ل، 441}
سەرگرتە/sergirte: نفا:[سەر+ گرتە( گرتن)] خلیسکاو.{ هەژار، ل، 441}
سەرگرتن/sergirtin: كتپ:[سەر+ گرتن]
1 – پێکهاتنی کارێک
2 – [ ئەند] بان گرتن، داپۆشین یا سواغدانی بنمیچی خانوو و ژوور، گڵەبانکردنی سەربان، دارەڕا، سەرپۆشین : تەواوکردنی خانوو.[ ئینگـ : ceiling]
3 – گرتنی مێوینە بۆ گانی نێر.
4 – [ مجـ] بریتییە لە گەوادی.
5 – ڕووگرتن.
سەرگرتنەوە/sergirtinewe: كتپ:[ سەرگرتن+ ئەوە] پەیداکردنەوەی گوم بووگ و دزراو.
سەرگرتوو/sergirtû: ئانفا:[سەر+ گرتوو( گرتن)]
سەرگرتی/sergirtî: ئانفا:[سەر+ گرتی( گرتن)]
سەرنەگرتن/sernegirtin: كتپ:[سەر+ نە+ گرتن]
بەسەرگرتن/besergirtin: كتن:[ بەسەر+ گرتن] پەیداكردن، تووشی گوومبوون.
.
.
.