برس/birs: ن:[ ڕەگی چاووگی( برسان / برسین )ـە][ هەخ : ڤرسە _ ڤرسنە، پهـ : گورسەک _ گورسەگ، گوشنەک ] ئاورا، برچی، برچتی( کباک)، دل بژوکی، ڤەیسان، ڤەیشان ڤێشان( زا)، نێز، وورسی( هـ)،
1 . گیاندارێک کە گەدەی بەتاڵ بێت و پێویستی بە خواردن هەبێت.[ ئینگـ: hungry]
2 . [ مج] کەسێک بە ماڵی دونیا تێرنەبێت. چاوبرسی.
3 . ڕەش و ڕووت، هەمیشەبرسی.
برسان/birsan: ئان: زیاتر( لەبرسان) دێت.
{
گەر لە برسان و لەبەر بێ جلکی ئیمرۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن
}{ هێمن}.
برساندن/birsandin: کتپ:[ کباک]
برسک/birsik: ئان:[ فە ][ برس+ ک] برسی، برچی.
برسێتی/birsêtî: نچ:[ برس+ ئێتی] ئاورایی، سێرووژەیی : پێویستی گیاندار بە خواردنێک کە بەری دڵی بگرێت. ئەورا، برچێتی
:: برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە.
برسی/birsî: نچ:[ برس+ ی][ پهـ : گورسەک] ئاورا_ ئەورا_ هەورایی، برچی_ برچتی، خێز، ووڕسی _ ووڕسگ، ڕەودین، سێژووژە.
برسیایەتی/birsyayetî: نچ:[ برسی+ ئایەتی] حاڵەتی برسی بوون، برسێتی، برچیتی، برسیەتی، ئاورایی.
برسیایەتی چێژتن/birsyaetî çêjtin: نچ:[ برسی+ ئایەتی+ چێژتن]
1 . تاقەتی برسیایەتی هێنان.
2 . پەی بەچڵۆنایەتی کەسی برسی کردن، بەبرسیایەتی زانین.
برسیەتی/birsyetî: نچ:[ برسی+ ئەتی] برسیایەتی.
برسی بوون/birsî bûn: کتن:[ برسی+ بوون][ ئینگـ : hunger]
1 . پێویست بوونی زیندەوەر بە خۆراک.
2 . هەست بەبرسایەتی کردن و مەلی خواردن کردن.
3 . چاوتێرنەبوون.
برسی بوونەوە/birsî bûnewe: کتن:[ برسی+ بوون+ ەوە] هەست بەبرسێتی کردن دوای ماوەیەک لە نانخواردن.
برسی ڕاگرتن/birsî řagirtin: کتن:[ برسی+ ڕاگرتن] درەنگ خواردن.
برسی کەر/birsî ker: نفا:[ برسی+ کەر( کردن)] بڕچی کەر.
برسی کردن/birsî kirdin: کتپ:[ برسی+ کردن] برسی کرن : خواردن نەدان بەکەسێک یان ئاژەڵێک.[ ئینگـ: hungering]
برسی کری/birsî kirî: ئانفا:[ کباک][ برسی+ کری] برسیکراو( کناو).[ ئینگـ: hungered]
برسی کێشان/birsî kěŝan: کتن: برسێتی دیتن، خواردن پێنەگەیشتن.
برسی و تینوو /birsî û tînû: نتـ: بێتێشو، ڕەش و ڕووت، هەژار.
برسیتی/birsîtî: ئاکتـ:[ کباک] برسێتی.[ ئینگـ: hungriness].
برسین/birsîn: کتن:[ کباک]
ب برسی/bi birsî: ئاکتـ:[ کباک] [ ئینگـ: hungrily].
چاوبرسی/çawbirsî: ئانتـ:[ چاو+ برسی] بەرچاوتەنگ، چاڤبرچی( کباک)، چاوچنۆک، چەمبرسی( هـ)، زگەڕۆ، سكەڕۆ، نەوسن، وەرەچەم ئاورە.
چاوبرسێتی/çawbirsêtî: نچ: چاوچنۆكی، زگەڕۆیی.
لێدانا برسی یێ/lêdana birsî yê: کتپ:[ کباک] مانگرتن لە خورادن.[ ئینگـ: hunger strike]{ سەلاحەدین، ل، 401}.
.
.
.
.