پەپوولە/pepûle: ن:[ زیند] باپەرک، پەرپەرک، پەرپەروک، پەرپوولە، پەرڤۆنە _ پەروانە، پەریتانک، بەلاتیتک( کباک) ، بەلبەلاسینگ، پەلپەلیتک، پەلیتان، پرک، پڕز( کهـ)، منمنیک، نمنۆک : زیندەوەرێكی بچكۆلانەی ڕەنگاوڕەنگە، لەنێو شینایی یا لە گوڵ وگوڵزاردا دەژێت، گەڵێک جۆری هەیە.[ ئینگـ: butterfly].
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | |||||||
domain | Kingdom | Phylum | Class | Order | Family | genus | art |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر | |
Eukaryota | Animalia | Arthropoda | Insecta | Lepidoptera | butterfly | ||
جیهانی زیندەوەر | زیندە جومگە | مێروو | باڵپەپوولەکەییەکان | پەپوولە |
پەپوولەی کرمی ئاورێشمی/pepûley krmî awrêşmî: نتـ:[ زیند] پەپوولەی کرمی ئارمووشی.
پەریتانک/perîtank: ن:[ زیند][ کباک] پەپوولە، پەروانە.
باڵپەپوولەکەییەکان/baľpepûlekeyiyekan: ن:[ زیند] کۆمەڵە مێروویەکە وەک پەپوولە و کرمی ئاورێشم.[ لا: Lepidoptera]{ کەمالنامە، ل، 273}.
.
.
_______________
پەپوولە²/pepûle: ن:[ نخ] نەخۆشییەکە، لە نێو بزن و مەڕ دا بلاودەبێتەوە{ مەردۆخ. ب1، ل267}.
پەپوولە هەڵهێنان/pepûle heľhênan: نتـ:[ نخ] جۆرێک نەخۆشییە تووشی ئاژەڵ دەبێت کە لە تەنووڕ یا لەگەرمای زۆردا.
پەپوولەی جگەرە/pepûley cigere: نتـ:[ نخ] کرمی جگەرە : جۆرە کرمێکە لەگەڵای درەخت دەچێت، لە جگەری مەڕ و مالات دەژێت و تووشی نەخۆشی دەکات.
.
.
_______________
پەپوولە³/pepûle: ئان:[ مجـ] مرۆڤی پاک و بێ ئازار.
پەپوولەی بەهەشتی/pepûle: نتـ:[ مجـ] مرۆڤی پاک و بێ ئازار.
.
.
___________________
پەپوولەپایزە/pepûlepayze: نتـ:[ ڕوو] پشیلۆک، پشیلە پایزە، باویلکە، شەلەمین کەرە، باویلێ، پشیلۆکە، گەورەلگە: بەری گیاکەی تۆکێکی سپی وسووکە هەیە، گرژنە پایزان با بلاوی دەکاتەوە، منداڵ بۆگەمەو یاری بەدوڕی دەکەون و دەیگرن.
.
.
.
.