برنگ¹/biring: ن: برینگ، پلار، کەلەخ، چارک : تیخێکی دوو دەمە وەک مەقەست خوری ومووی ئاژەڵی پێدەبردرێتەوە.   

برنگە/biringe: نت:[ برنگ+ ئە] بۆییتگ، پلار، کەلەخ، تۆرتۆر: برنگی ئاژەڵ بڕینەوە.

برنگەوان/biringewan: ئان: [ برنگ+ ئە+ وان] وەستای شارەزا لەمەر بڕینەوە.

.

.

___________________________

برنگ²/biring: ن: 

1 – تووڕهەڵدان. 

2 – ئاوسانی لووی لیمفاوی.  

3 – سووربوونەوەی ڕیخۆڵە ئەستوورە.[ ئینگـ : hevring]

برنگکردن/biringkirdin: کتپ:[ برنگ+ کردن] تووش بووی شووڕبوونەوەی ڕیخۆڵە کوێرە.

.

.

_______________________

برنگ³/biring: ن: برک.

برنگخەر/biring xer: نتـ:[ برنگ+ خەر] ( قازیفە).

برنگدان/biringdan: کتن: [ برنگ+ دان] فڕێدان، برکدان.

.

.

.

.