برینگ/birîng: ن: ئا‌ڤرنگ _  ئا‌ڤرینگ، برنگ، پلار، جەوبڕ، چارە _ چارک _ چارگ چیەرگ، کەلەخ، هەڤەنگ، هەورێنگ : مقەستی خوری  : تیخێکی دوو دەمە وەک مەقەست خوری هەڵپاچین و مووی ئاژەڵی پێدەبردرێتەوە.

برینگە/birînge: ن: برینگ، قەیچی، برینگی ئاژەڵبڕینەوە.

برینگەوان/birîngewan: نتـ:[ برینگ+ ئەوان] جەوکار، جەو کەر، باێنەچی.

برینگەوانی/birîngewanî: نچ: جەوکاری، پیشە ی برینگەوان.

برینگچێتی/birîngčětî: نچ: برینگەوانی، جەوکاری.

برینگچی/birîngčî: نتـ:[ برینگ+ چی] برینگەوان، بڕینەچی، جەوکەر.

برینگی ئاژەڵ بڕینەوە /birîngî ajeľ biřînewe: نتـ: مقەستێکی گەورەیە وتایبەتە بۆ بڕینەو ەی مووی بزن وخوری سپیان. تێبـ: ئەم شێوەئامرازە باوی نەماوە پتر مەکینەی مووبڕینەوەی کارەبای لە کێلگە کانی جیهاندا بەکاردێت.

.

بەبرینگ/bebirîng: ئانتـ:[ بە+ برینگ] بەخوری.

بەبرینگ ئەنگوتن/bebirîng engutin: کتپ:[ ڕۆژک، مکـ] بەبرینگ هەڵگەڕان، لە پاش بڕینەوەو نەهاتنەوەی خووری، ئەویش لەبەر نەخۆشییەکە، کە لە کاتی بڕینەوەی خوری دا تووشی مەڕ دێت. بەبرینگکەوتن.

بەبرینگ کەوتن/bebirîng kewtin: کتپ:[ ڕۆژک][ مکـ] بەبڕینگ هەڵگەڕان.

بەبرینگ هەڵگەڕان/bebirîng heľgeřan: کتپ:[ مکـ] نەخۆشی یەکە تووشی مەڕ دەبێت کاتێک کە خوریەکەی دەبڕیتەوە و ئەوجا خوری دیکە ناگرێت.

.

.

_________________

برینگ²/birîng: ئان: بێتەڕایی، ئیشک، ووشک.

:: چێشتێکی زۆر ‌هیشک و برینگە.

.

.

.

.