بزووت/ bizût: ن:[ هیندی باستان : سۆچەت: sočat ][ ڕەنگە لە( بسووت – سووتان )ـەوە هاتووبێت، دەنگی (س) بووە بە( ز) یان بە پێچانەوە]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  سۆئۆک kaos

1 – چڵوسک، چڵێسک، سکڵ، پلۆخ، ختێرە: برە دارێکی نیوە سووتاون لە نێو تەندوور و هێندێکیان سووتابێت و گری دامرکابێتەوە و هێندێکی تریان هێشتا ئاگری مابێت و بسووتێت و دووکەلی لێ هەڵبستێت.

2 – بزۆت، بزوو، هەژ.

بزووتک/bizûtik: نتـ:[ بزووت+ ک] بزووتێکی بچکۆلانە.

بزووتن/bizûtin: کتن:[ پەهلەوی : ڤەزییتەن]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  ڤەز zaW

1 – بزاڤتن _ بزاوتن، بزەفتن : چوونی کەسێک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.

:: ئەم هەموو تەق و تۆقەبوو لە جێگای خوێ نەبزووت. 

2 – گۆرانی جێگای شتێک

:: ئەو رادیۆیە لە جێگا ی خۆی بزووتوە کێ دەستی لێداوە. 

3 – دەست پێکردن

:: گەرما بزووت .

بزووتاندن/bizûtandin: کتپ: بزاڤاندن، جوولاندن.

بزووک/bizûk: ئانفا:[ بزوو( بزووتن)+ ئووک][ رۆژک، سنـ]

1 – بزۆر : گیانداری بزێو.

2 – زیرەک و پڕجووڵە: مرۆڤی کارلەدەست هاتوو.

کەمی بزووتن/kemî bizûtin: نتـ:[ کەمی+ بزووتن] سستێ.[ لا : hypodynamia].

.

.

.

.