ڕاهاتن/řahatin: کتن:[ ڕا+ هاتن]
1 – فێربوون، چێربوون، چەشبوون، چەشەخۆرەبوون، ژێهاتن.
2 – ئۆگربوون _ هۆگربوون، خووپێوەگرتن، پرەنگین، رام بوون، چارشابوون، ئاشنابوون.
3 – [ دەروو] گونجان.[ ئینگـ: accommodation].
4 – خۆگونجاندن.[ ئینگـ: acclimatization].
5 – [ وەرزش] شایاندن، گونجاندن. [ ئینگـ: adaptation].
راهێنان/řahênan: کتپ: بژارەکرن، داچێکرن، سازاندن، ڕاست کرن، شایاندن، گونجاندن، قایدەکرن : کەسێک خۆی ڕابهێنێت لە شوێنێکی نوێدا وەک خۆگونجاندن. [ ئینگـ : adaptation ، adaption].
ڕاهاتنبار/řahatinbar: ئانتـ: قایدەبار. [ ئینگـ : adaptable]
ڕاهاتنباری/řahatinbarî: نچ: قایدەباری. [ ئینگـ : adaptability]
راهاتنپێو/řahatinpêw: نتـ:[ ئینگـ: Adaptometer]{ پەزیشکی، ل، 22}.
راهاتنی ڕەنگی/řahatinî řengî: کتن:[ دەروو][ ئینگـ: Color Adaptation]{ سایکلۆژیا، ل، 14}.
راهاتوو/řahatû: ئانفا: ترس شکاو، رام، ژێهاتی، چارشا، متۆ، خووپێوەگرتوو : گیاندارێکە هۆگر بووبێت.
راهاتووی/řahatûy: نچ: خووگری. [ ئینگـ: Habituation]{ پەزیشکی، ل، 152}.
لێراهاتن/lê řahatin: کتن: خوپێوەگرتن، پێفێربوون، ترس شکان.
.
.
_______________________
ڕاهاتن/řahatin: کتن: گونجان.
ڕاهێنان/řahênan: کتپ: گونجاندن.
.
.
.
.