یەکتا/yekta: ئانتـ:[ یەک+ تا]

1 – [ ئاین] بێهامپا، بێ هەڤبەر، بێ هەمبەر، بێ هاوشان، بێ هاوتا، خودا _ خوا، خوڵا، خودێ ئێکی بتنێ، تاق و تەنیا، تاک و تەنیا، ناڤێ خودێ : بێ هاوبەش واتە تاکە خوداپەرستی.  

2 – بێ وێنە، لەوێنەنەبوو.

{

کەوا زەڕ تایی یەکتایی دەڵێی خورشیدی ئافاتە

مەڵێ خورشیدی ئافاتە بڵێ میهرێ کەوا تاقە

}{ نالی : شاعیران، ل، 1016}

یەکتاپەرست/yektaperist: نفا:[ یەکتا+ پەرست( پەرستن)]  

یەکتاپەرستن/yektaperistin: نفا:[ یەکتا+ پەرستن]

یەکتاپەرستی/yektaperistî: نچ:[ یەکتاپەرست+ ی]

یەکتایی/yekta: نچ:[ یەکتا+ یی] بێبەرە، بێ مانەندی، یەکڕەنگی، یەکانی، یەگاتەی. 

.

.

.

.