خرۆش/xiroş: ن:

1 – [ هـ] خارش، ئاڵۆش.{ وشەنامە، ل، 408}. 

2 – [ دەنگ] قاڵ، قێڕە، قيڕە، گرم، گرمە، گورمژ، گوڕە، مرۆش، ناڵەی بەرز، نارەتە، نەڕە، نەعرەتە، هاوار، هەرا، هەرا و هەنگامە.

خرۆشان/xiroşan: کتن:

1 – گلاران، هوروژان _ وروژان. 

2 – خرووشان، خورۆشان، خرۆشیڕێ( هـ).

3 – ئاران، بەتاو، بەخوڕ، بەخرۆش، بەگرمە، بەگوڕ، بەگوڕوتاو، بەگوڕە، بەناڵەناڵ، بەنەڕەنەڕ، بەهاوار، بەهاوارهاوار، بەهەراهەرا، خرۆشای، خرۆشيان، خرۆشيای، خورۆشان، گوڕێن، نارەتەلێدەر، هاوارکەر، هەراسازکەر.

خرۆشاندن/xiroşandin: کتپ: خورۆشاندن : ئاراندان، خرۆشنای، نەڕەلێهەستاندن، وەخرۆشخستن، وەگرمەخستن، وەهاوارخستن، وەهەراخستن.

خرۆشاو/xiroşaw: ئانفا: خورۆشاو.

خرۆشای/xiroşay: کتپ: ئاڵۆزبوون، خرۆشان، خرۆشيان، خرۆشيای، خرۆشين، خورۆشان، خورۆشيان، خورۆشيای، خورۆشيەی، ڕاپەڕين، قيژی ڤەدان، گرماندن، گرمنای، گرمنەی، گوڕان، گوڕاندن، گورمژاندن، گورمين، مرۆشيان، نەڕاندن، نەڕنای، وەجۆشهاتن، وەخۆکەوتن، هاوارکردن، هاوارکەردەی، هورۆژان، هورۆژی، هەراکردن، هەوار ڕاهێڵان، هەڵپشکووتن، هەڵەشکووتن.

خرۆشنای/xiroşinay: کتپ:[ هـ] خرۆشاندن. 

خرۆشنایۆ/xiroşinayo: کتپ:[ هـ] ئەوە خرۆشنای، کۆکردنەوە، جەم کردنەوە. 

خرۆشیا/xiroşiya: ئانفا: خرۆشیێ، خرۆشاو. 

خرۆشیان/xiroşiyan: کتن: خورۆشیان، خرۆشان، خروشیڕێ( هـ).

خرۆشیاو/xiroşiyaw: ئانفا: خورۆشیاو، خروشیا( هـ).

خرۆشیای/xiroşiyay: کتن: خرۆشان. 

خرۆشیایۆ/xiroşiyayo: کتن: کۆبوونەوە، جەم بوونەوە. 

خرۆشین/xiroşîn: کتن: خرۆشان، هورۆژان.

وەنە ئەوە خرۆشنای/wene ewe xiroşinay: کتپ:[ وەنە+ ئەوە+ خرۆشنای] لێکۆکردنەوە. { وشەنامە، ل، 1025}. 

وەنە ئەوە خرۆشیای/wene ewe xiroşiyay: کتپ:[ وەنە+ ئەوە+ خرۆشیای] لێکۆبوونەوە. 

.

.

_____________________

خرۆش/xiroş: ئان: پاخاڤ، لێزاندن.    

.

.

.

.

{ فەرهەنگی کاوە، ل، 682}