تایە¹/taye: ن:

1 – [ کشت] شاراو، گیشە، تا : چەند مەلۆیەکی لەسەریەک دانۆابێت بۆ ئەوەی بکرێن بە خەرمان.

2 – بەو باوەشە دەغلانەش دەڵێن کە دووایە خڕدەکرێتەوە بۆ سەر خەرمان.

3 – [ ڕوو] گزرە گیایە کە کەڵەکە کرا بێت بۆ زستانی ئاژەڵان.

لەتایەدان/le tayedan: کتپ:[ لە+ تایە+ دان] دروونی گیا و گیشە لێ سازکردن.

تایەنێر/tayeněr: نتـ:[ ڕۆژ] گیشەکەر، تایەدانەر.

تایەی دار/tayey dar: نتـ: لییژنە، گزرە، گیشەدار.

.

.

____________________

تایە²/taye: ن: پێچکە، تەگەرە، چەرخ : لاستیکی پێچکەی ئۆتۆمۆبیل.[ ئینگـ : tiyre]

.

.

.

.