گیشە/gîşe: ن:[ کشت][ دزە] گێشە. 

1 . تاتەی تووتن و لیژنەی دار و هەموو شتێکی تر. لۆدەیەکە کە سەری ناگیڕێ.{ خاڵ، ل، 420}

2 . تا _ تایە، شارا : ئەو گیا و دەغلودانە یە، کە لە کاتی دروێنە بە باوەش کۆدەکرێتەوە، چەند مەلۆیەکی لەسەریەک دانۆابێت بۆ ئەوەی بکرێن بە خەرمان

3 . کۆمەڵێ باقەی لەسەریەک داندراوی گیا و خەلە لە دەشت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 744}.  

4 . تایە : کۆمای گەورە و زل لە باقە گیا بۆ ئاڵفی زستانی زستانەی ئاژەڵ.  

گیشەدار/gîşedar: ئانتـ: تایەدار، لییژنە. 

گیشەکەر/gîşeker: ئانفا: تایەنێر، تایەدانەر. 

گیشەکێش/gîşekêş: نفا:[ کشت][ گیشە+ کێش( کێشان)] تایەنێر، تێلەكێش، گیشەکار _ گیشەکەر : بەو ژنە دەگووترێت کە مەڵۆی دوو راوەی گەنم و جۆی بەباوەش لە شوێنێک کۆدەکردەوە و لەسەر یەکتری دەی پەستیوێ تا دەبووە خەرمان.

گیشەلێسازکردن/gîşe lêsaz kirdin: کتپ: لەتایەدانی گژ و گیا، یان پووش و پەڵاش. 

.

.

.

.