کۆڵەکە/koľeke: ن:[ ئەند] ئەستوون ئەستووندە_ ستوون_ هەستوون( کباک)، پاژەر، دیرەک( کباک)، دنگ، دینگە، رێزگەل، عەمود.[ ئینگـ: Column , columella]
کۆڵەکەجەڕە/koľekeceře: نتـ:[ ئەند] دارێکە دەدرێتە بەرچەخی سەر بیر بۆ ئەوەی، کە نە خولێتەوە.
کۆڵەکە چەقاندن/koľeke çeqandin: کتپ:[ وەر][ کۆڵەکە+ چەقاندن] لەسەر سەر وەستان لە وەرزشی جومناستیکدا.
کۆڵەکەدار/koľekedar: ئان: ستووندار، ستونکری( باد).[ ئینگـ: columned].
کۆڵەکەدای/koľekeday: کتپ:[ ئەند][ هـ] کۆڵەکەدانەژێر.
کۆڵەکەکردن/koľekekirdin: کتپ:[ ئەند] کاریتەکرن : کۆمەڵێک دینگەی ڕێزکراو و ڕێکخراو بە پێی تیرەکان.[ ئینگـ: columniation]
کۆڵەکەزێڕینە/koľeke zêřîne: نتـ: کۆڵکەزێڕینە، تیرەژە( کباک).
کۆڵەکەی پشتی/koľekey pištî: نتـ:[ توێ] کاریتەی پشتی، مورەگەی پشت.[ ئینگـ: vertebral column]
کۆڵەکەی دڕکن/koľekey diřkin: نتـ:[ توێ] دڕکە کۆڵەکە.[ ئینگـ: spinal column]
کۆڵەکەی دووکەڵ/koľekey dûkeľ: نتـ:
کۆڵەکەی سینگ/koľekey sîng: نتـ:[ توێ] ئەو ستوونەیە، کە ئێسکەکانی سینگ و پەراسووی پێوەیە.
کۆڵەکەی ڕۆژنامە/koľekey řojname: نتـ: ستوونی ڕۆژنامە، خودانێ کاریتەیی.[ ئینگـ: columnist]
کۆڵەکەی سەر دوو فلیقانە/koľekey der dû filîqane: نتـ:[ ئەند] دووگووێ، دووگێ، هاچە : پردێکە کوللە بە ڕێچکە بەسەر چۆم و زێیاندا دروستی دەکەن و بەسەریدا دەپەڕێنەوە.
کۆڵەکەی شانەدار/koľekey şanedar: نتـ: دینگەی باڵدار. .[ ئینگـ: column with arm]
کۆڵەکەیی/koľekeyî: نچ: ستوونی.[ ئینگـ: columnar]
کۆڵەکێ/koľekê: نتـ:[ هـ] کۆڵەکە، ئەستووندە.
پێکهاتنی کۆڵەکەیی/pêkhatinî koľekeyî: نتـ:[ کیمیـ] پێکهاتنی ستوونی.[ ئینگـ: column structure]
کریستاڵی کۆڵەکەیی/kirîstaľî koľekeyî: نتـ:[ کیمیـ] کریستاڵی ستوونی : کریستاڵی درێژکراو : بریتیە لە کریستاڵی شێوە درێژکراو دوای بەستنی کانزای تواوە دروست دەبێت، ئەگەر تێكڕای ساردبوونەوە ڕێک نەبێت.[ ئینگـ: columnar crystal]
هێڵکاری کۆڵەکەیی/hêľkarî koľeke: نتـ: هێڵکاری ستوونی.[ ئینگـ: column diagram]
.
.
.
.