ئاسمان/asman: ن:[ فەل][ ئاڤێستایی : namasa . amasa: ئەسەمە، ئەسەمەن][ پەهلەوی : asman، سانسـ : ئه‌سمه‌نه]
1 – ئازمان _ ئازمێن _ ئازمین _ ئەزمان، ئەزموو _ ئەزمین، ئاستموو _ ئاسموو _ ئاسمێن _ ئاسمین _ ئاسمییه( زا)، ئه‌سمه‌ن، عه‌سمان. : ئه‌و بۆشیایییه پان و به‌رین و بێ‌بن و بناوانه‌ی که له ژوور سه‌رانه و مانگ و ئه‌ستێره‌کانی تری تێدا ده‌خوێته‌وه یا ڕاوه‌ستاونن، به ڕه‌نگێکی ئاوی یان شینێکی ئاسمانی یه.
:: بچیته په‌ڕپه‌ڕه که‌ی ئاسمان هه‌ر ده‌تهێنمه خوارێ.
{
وه‌کو شێفه له‌ته چۆن نه‌بم له‌ت له‌ت
ئاسمان به‌رز و ده‌سا زه‌وی سه‌خت
}{سه‌لام}.
2 – چەرخ، حاسمان، حەوا، عاسمان، عەزمان، فەلەک، کەڤەندەکۆ، گەردوون، مینوو، هەوا.
:: ئاسمان به‌رزو زه‌وی سه‌خت.{ پپ} ده‌ردی بێده‌رمان، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ی بێچاره‌سه‌ر.
( یه‌کێک ده‌یڵێت که له ته‌نگانه‌دا بێت، ده‌ستی به‌کۆمه‌کی که‌س نه‌گات).
:: ئاسمان سه‌رخه‌ریته و زه‌وی ژێرخه‌ریته. { پپ} واتا : ئاسمان هه‌ڵی لووشی و گووم بوو، ڕه‌ش داهات.
:: ئاسمان ستوونی ده‌وێت {پپ} بۆ سه‌رسووڕمانی ده‌گووترێت که کارێک زۆر سته‌م وسه‌خت بێت.
3- ئاسکەلە : ناوی بیست و حهوتهمین رۆژی هه‌ر مانگێکی ساڵی خورشیدییه.
4- جێگایی پیاوچاکان
:: عیسا چوو بۆ ئاسمان، فریشته له ئاسمان هێنایەخوار.
{ تێبـ : زۆرکه‌س به‌هه‌له وشه‌ی ئاسمان دهگهرێنێته وه بۆ زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه عه‌ره‌ب له ئاڤێستای وه‌رگرتووه}.
چوون به‌ئاسماندا/çûn be asmanda: شڕ:[ پپ]
1 – خێرا و گورج و گۆڵ به تووڕه‌یی، له باری دانیشتنه‌وه بۆ هه‌ڵستانه سه‌رپێ.
2 – زۆرتووڕهبوون زه‌وی به خۆوه نه‌گرتن.
:: ههرگوێی له‌قسه‌کان بوو وه‌ک فیشه‌که شێتهچووبهئاسماندا.
ئاسمانناسی/asmannasî: نتـ:[ فەل][ ئاسمان+ ناس( ناسین)+ ی] فەلەکناسی، هەسارەناسی.
ئاسمانه‌وانی/asmanewanî: نتـ:[ فەل] ئاسم.
ئاسمانده‌ره/asmandere: نتـ:[ فەل] کاهکشان، کهکشان( مجره).
ئاسمانگه‌ڕ/asmangeř: نتـ:[ فەل][ ئاسمان+ گه‌ڕ( گه‌ڕان)] ئاسمانه‌وان، که‌شتیه‌وانی بۆشایی ئاسمان، فەلەکناس.
ئاسمانگه‌ڕی/asmangeřî: نچ:[ فەل] ئاسمانه‌وانی.
ئاسمانی /asmanî: نچ ، ئانتـ:[ ئاسمان+ ی]
1 – ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئاسمانه‌وه هه‌بێت : ئایینێ ئاسمانێکان.
2 – [ ڕه‌نگ] ڕه‌نگی وه‌ک ڕه‌نگی ئاسمان بێت. یان شینێک له ئاسمان بچێت. ( لاجیوهردی)[ ئینگـ : Celistial].
3 – هه‌وای، حه‌وایی
:: هێزی ئاسمانی : فڕۆکه و سه‌ربازی ئاسمانی، له‌شکری ئاسمانی.
ئاسموو/asmû: ن:[ ل] ئازمان، ئازمێن، ئازمین ئاسمان، ئاسمێن.
ئاسموو غرمه/asmû ẍirme: ن:[ که‌ش][ ل] گرمه‌ی ئاسمان یان گرمه‌ی هه‌ور .
.
ته‌نی ئاسمانی/tenî asmanî: نتـ:[ فەل][ ئینگـ : Celistial body].
جه‌مسه‌ری ئاسمانی /cemserî asmanî: نتـ:[ فەل][ ئینگـ : Celestial pole].
ڕوومه‌تی ئاسمانی/řûmetî asmanî: نتـ:[ فەل] بورج : وێنه‌ی ئاسمانی. [ ئینگـ : Constellation].
گۆی ئاسمانی /goy asmanî: نتـ:[ فەل] گرۆڤه‌ر تۆپ.[ ئینگـ : Celestial sphere].
ئاسمان و رێسمان/asiman û rêsman: ئانتـ:
1- ناڕێک، ناله‌بار.
2- گووفته یان کار یان شتێ که سه‌روبه‌ری به‌یه‌که وه نه‌نووسێت.
3- باری دوو شتی جیاواز له‌یه‌کتر.
:: ئه‌م فه‌رمایشتانه‌ی ئێوه به ئاسمان و ڕێسمان ده‌چێت.
{
به حاته‌م گهربکهی ته‌شبیهی ئه‌م ئاغایه بێ عه‌قلی
که فه‌رقی ئه‌م له گه‌ڵ ئه‌و ئاسمان و ڕێسمان بوو
}{ره‌زا}.
.
.
_____________________________
ئاسمێن/asmên: ن:[ کباک، زا] ئاسموو، ئاسمان، ئازمان، ئازمێن، ئازمین.
.
.
.