پڵنگ ¹ /piľing: ن:[ ئاژ][ ستـ: پرداکو، پهـ: پەلەنگ] پاڵنگ_ پاڵینگ(هـ)، پڵینگ : گیانەوەرێکە دڕندەی گۆشتخۆری گەورەیە، پێست ئەستوور و سپییە و خاڵی ڕەشی لەسەرە و لە کیشوەری ئاسیا و ئەفەریقا دەژێت و چەند جۆری هەیە، زوو لە کوردستان هەبووە، بەڵام ئێستا ئاسەواری بڕاوە.[ ئینگـ: tiger]
[ دەنگ] زیڕاندن
پڵنگیی/piľingî: ئانتـ:[ پڵینگ+ ئیی] شێوە ڕەنگی پنۆک پنۆکی وەک لەشی پڵنگ. زۆر لە پشیلە دەچێت، بەلام زۆر گەورەترە و پنۆکپنۆکە، لەجانەوەر هەرە دڕندە و پڕسام و هەراسدارەکانە.
وەرشەک/werşek: ن:[ گیان] توڵەپڵنگ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 920}
.
.
_______________
پڵنگ ² /piľing: ئان: ئاڵۆزی موو.
پڵنگیان/piľingyan: کتن: ئاڵۆزکانی موو، تێک هالانی موو.
پڵنگی/piľingî: نچ: پڵپڵی، پەڵەپەڵە.
.
.
.
.