پڵنگ¹/piľing: ن:[ ئاژ][ ستـ : پرداکو، پهـ : پەلەنگ] پاڵنگ _ پاڵینگ (هـ)، پڵینگ : گیانەوەرێکە دڕندەی گۆشتخۆری گەورەیە، پێست ئەستوور و سپییە و خاڵی ڕەشی لەسەرە و لە کیشوەری ئاسیا و ئەفەریقا دەژێت و چەند جۆری هەیە، زوو لە کوردستان هەبووە، بەڵام ئێستا ئاسەواری بڕاوە. [ ئینگـ : tiger]

[ دەنگ] زیڕاندن

پڵنگیی/piľingî: ئانتـ:[ پڵینگ+ ئیی] شێوە ڕەنگی پنۆک پنۆکی وەک لەشی پڵنگ. زۆر لە پشیلە دەچێت، بەلام زۆر گەورەترە و پنۆکپنۆکە، لەجانەوەر هەرە دڕندە و پڕسام و هەراسدارەکانە.

.

.

___________________

پڵنگ²/piľing: ئان: ئاڵۆزی موو.

پڵنگیان/piľingyan: کتن: ئاڵۆزکانی موو، تێک هالانی موو.

پڵنگی/piľingî: نچ: پڵپڵی، پەڵەپەڵە.

.

.

.

.