بزڕاندن/ biziř: کتپ: دڕاندن، چڕاندن، دادڕینی کوتاڵ.
.
.
_______________________
بزڕ/biziř: ئان: بەکڵۆ داوەستان وەک رۆن دووگ.
بزڕبزڕ/biziř biziř: ئان:[ بزڕ+ بزڕ] شتێکە کڵۆکڵۆ _ گدۆگدۆ بوەستێت وەک رۆن دووگ، ماست یان شیرێک تێکچووبێت.
بزڕبزڕبوون/biziř biziřbûn: کتن:[ بزڕ+ بزڕ+ بوون]
1 – بزڕکان( شیر)، بزڕک بوون، بوڕەبوون، تۆپەل بوون.
2 – ترشان، تێکچوون( خواردن).
بزڕکان/biziřkan: کتن:[ بزڕ+ ک+ ئان]
1 – تێکچوونی شیر و ماست و هێندێ شتیتر.
2 – تێکچوون و شپرزەبوونی گیاندارلە ترساندا.
3 – ڕەنگ پەڕڕین لەترساندا.
بزڕکاندن/biziřkandin: کتپ:[ بزڕکان+ دن]
1 – هەڵگەڕاندنی شیرو….. .
2 – ڕەنگپەڕاندن.
3 – تروکاندنی چاو.
4 – راواندن، قسەپەڕاندن.
:: ترساوە قسان دەبزرکێنێ.
5 – بریسکاندن.
6 – ووڕینەکردن، قسەکردن لە وەختی نووستن و نەخۆشی کردندا.
بزڕکاو/biziřkaw: ئانفا:[ بزأکان]
1 – ماست و شیر و هێندێک شتی دیکە کە تێکچووبێت.
2 – گیاندارێک لە ترساندا شپرزەبووبێت.
.
.
.
.