پایان/payan: ئانتـ:[ هـ]
1 – دوا _ دووایی، دوماهی، بنەبان، ئەنجام، پایدۆست.[ ئینگـ: conclusion, end, finale, finis, finish, termination]
پایانپێدان/payanpêdan: کتپ: پایان پێهێنان، دوایی پێهێنان، بڕاندنەوە، گەیاندنەئەنجام، لەبنەڕەت هێنان، بەنبان کردن.
پایانهاتن/payanhatin: کتن: دوایی هاتن، کۆتایی هاتن، بڕانەوە، سەرئەنجام بوون، لەبنەڕەت هاتن، تنەبان بوون.
بەپایان گەیاندن/bepayan geyandin: کتن: کۆتاکردن، بردنەسەر.
بێپایان/bêpayan: ئانتـ:[ بێ+ پایان]
1 – بێدوا، بێ ئەنجام، پاپک، بێ دووایی : بێسنوور و خەرجی كۆتایی نەیەت.
2 – ڕەها.[ ئینگـ : absoluter]
:: ئاسمانی بێپایان.
:: هێزی بێپایان.
:: سوپاس و پێزانینێکی بێپایان.
{
ئاخر سەفەرن، را خەیلێ دوورەن
مەنزڵ بێپایان تۆشە زەروورەن
}{ مەولەوی}.
بێپایان بوون/bêpayan bûn: كتن:[ بێ+ پایان+ بوون] دومایی وكۆتایی نەبوون.
بێپایانی/bêpayanî: نچ:[ بێپایان+ ی] بێدوایی.
گەیاندنە پایان/geyandine payan: کتن: کۆتاکردن، بردنەسەر.
.
.
.
.