هەڵماتێن/heľmatên: ن:[ واز][ هەڵمات+ ێن] تەشیلان،  تیلێن، حەوەلێن، کەلاێێن _ کەللایێن، موشێن _ مێشێن( سەقز)، ماتێن، مەڕمەڕێن. ئەم یاریە، یاریەکی بەکۆمەڵ بوو لەنیوان 3 کەس بۆ 10 کەسدا دەکرا. کەلا یان هەڵمات لە بەرد یان شوشە بوو زۆر جاریش مازوی گەورە یان گوێزی خڕو ساف لە ناچاریدا دەکرا بە هەڵمات یان دەستکەلا مووشەکانیش مازوو ، گوێز یان دراو بوون موشی هەموو یاریکەرەکان بەڕیز دادەکران. بۆ دەستپێک واتە یەکەم و دووەم و سێهەم……. تەڕو وشک یان شێروخەت دەکرا . یەکەم تیلکەر بەگ و کۆتا تیلکەر قڕەی ناوبوو دەکرا دوو دوو یان سێ سێ لەناو یاریەکەدا شەریک بن ( هابەشبن) واتە تیلی یەکتری ناکەن و یەکتر ناکوژن. لە یاریەکەدا چەند جۆرێک هاویشتنی هەڵماتەکە هەبوو لەوانە( هەڵگرتەکی، سەردەستەکی، خشکەیی ) لە هەڵگرتەکیدا هەڵماتەکە بەشێوەی کەوانەیی دەگیرایە موش یان هەڵماتی بەرامبەر و یاریزانی کارامەی دەویست، سەردەستەکی لەسەر پشتی پەنجەکانەوە هەڵماتەکە بە بەرزی وڕاستەوخۆ ئاراستەی ئامانجەکەی دەکرا، خشکەییش لەسەر زەویەوە بە پەلاپیتکە ئاراستەی ئامانجەکە دەکرا ئەم جۆرەیان کارامەیی و شارەزایی زۆری پێویست نەبوو.

کەلا یان هەڵمات لە بەرد یان شوشە بوو زۆر جاریش مازوی گەورە یان گوێزی خڕو ساف لە ناچاریدا دەکرا بە هەڵمات یان دەستکەلا مووشەکانیش مازوو ، گوێز یان دراو بوون موشی هەموو یاریکەرەکان بەڕیز دادەکران. بۆ دەستپێک واتە یەکەم و دووەم و سێهەم……. تەڕو وشک یان شێروخەت دەکرا . یەکەم تیلکەر بەگ و کۆتا تیلکەر قڕەی ناوبوو دەکرا دوو دوو یان سێ سێ لەناو یاریەکەدا شەریک بن ( هابەشبن) واتە تیلی یەکتری ناکەن و یەکتر ناکوژن. لە یاریەکەدا چەند جۆرێک هاویشتنی هەڵماتەکە هەبوو لەوانە( هەڵگرتەکی، سەردەستەکی، خشکەیی ) لە هەڵگرتەکیدا هەڵماتەکە بەشێوەی کەوانەیی دەگیرایە موش یان هەڵماتی بەرامبەر و یاریزانی کارامەی دەویست، سەردەستەکی لەسەر پشتی پەنجەکانەوە هەڵماتەکە بە بەرزی وڕاستەوخۆ ئاراستەی ئامانجەکەی دەکرا، خشکەییش لەسەر زەویەوە بە پەلاپیتکە ئاراستەی ئامانجەکە دەکرا ئەم جۆرەیان کارامەیی و شارەزایی زۆری پێویست نەبوو.

هەروەها یاریەکی تری لەو بابەتەش هەبوو کە زۆرتر شەوانە یان ڕۆژانی بەفر و سەرما لە ناو ماڵ و لە نێوان دوو کەسدا دەکرا. بەم جۆرەیان دەوترا( چەلێن ، یان کرمێن) لە هەر هەنگاوتنێکدا یاریزان کرمێکی دەکردە بەرانبەرەکەی ئەم جۆرەیان زیاتر بە دانیشتنەوە دەکرا لەم یاریەشدا هەڵگرتەکی و خشکەیی و سەردەستەکی هەبوو .

ناوی یاریەکی کۆنی کوردەوارییە، لە لادێیەکانی کوردستان و بەتایبەتی لە کۆتایی وەرزی پاییز تاکو سەرتای وەرزی بەرهار ئەم یاریە گەرم و گوڕی پێوە دیاربوو لە نێوان پیاوان و کوڕان و دەستە جاحێڵانی گوندەکاندا.
ئەم یاریە لەلای بەتەمەنەکان و ڕیشسپیانی گوند یاریەکی پەسند نەبوو چونکە هەم خەڵکی لەکار دەکرد و هەم بەتەمەنەکان پێیان وابوو یاریەکە نیشانەی بێکاری و پەیدابوونی هەڵای شەڕە لە ووڵاتدا.
هۆکاری ئەنجامدانی ئەم یاریە لەو کاتانەی وەرزی ساڵدا دەگەڕایەوە بۆ تەوابوونی ئیش و کاری مەزراو شوانی و ڕەز و باخ و … هەرەها گەڕانەوەی ئەو ماڵانەی هەواری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد یان دەچونە سەر موچە و مەزراکانیان بۆ ناو گوندەگان، لەوەرزی کەمبوونەوەی کار و فەرمان و سەرتای وەرزی سەرمادا.

.

.

.

.

{ 31 ی جۆزەردانی 2718 Bakir Ahmady }.