تۆپین ¹ /topîn: کتپ: تۆپڕی( هـ)، تۆپێسێ، تۆپان.

1 – مردنی ئەو گیاندارانەی گۆشتیان ناخورێ، تۆپان. 

:: که‌ری دێزه‌ حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری خاوەنی ده‌کات.{ بەندی پێشینان}

2 – [ ئد] نوستن، خەوتن.

:: کچێ ئەوە بۆ ناتۆپی شەو درەنگە. 

3 – [ مجـ ] مردنی کەسی ناخۆشەویست.

{ تێبینی : تۆپین بۆ مردنی ئەو گیاندارانە بەکاردێت کە گۆشتیان ناخورێ وەک سەگ، پشیلە، کەر، بەلام ئەو گیاندارانەی کە گۆشتیان دەخورێت وەک مریشک، مەڕ، مانگا و مندار یا مردار دەبنەوە و مرۆڤ دەمرێت }{ نانەوازادە}.

تۆپیگ/topîg: نفا:[ ئەردە][ تۆپین] تۆپیو.

تۆپیو/topîw: نفا:[ تۆپین] گیانداری مردوو، مردار، تۆپیگ.

.

.

_______________________

تۆپین ² /topîn: کتپ:[ واز] لەکاتی گەمەکردندا کەسێک یان لایەنێک بدۆڕێنیت، بە تەنزەوە پێی دەڵینی : تۆپیوی. 

.