زەردەچەوە/zerdeçewe: ن:[ ڕوو][ خوار][ ئەردە، هـ] ئەسپەرە، دارەزەرد، زەردەچۆ _ زەردەچوو _ زەردەچێوە، مامیران : گیایەکی سەلکدارە لە کۆمەڵەی زەنجەفیل لە ناوچە گەرمەکانی گۆی زەوی دەڕوێت بەتایبەت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیند لە ناوچەی تەمیل نادۆ. چەند جۆرێکی هەیە وەکوو ڕەش و جۆری ڕەنگ کردن گوڵەکەی زەردە. لەسەلکەکەی ماددەی نیشاستە دەردەهێندرێت، پێی دەگووتڕیت ( ئەرروتی هیندی : )، هەروەها لە گوڵ و سەلکەکانی ماددەیەکی زەرد دەردەهێندرێت کە پێدەڵێن ( کورکومین : curcomine) هاڕڕاوەی سەلکەکەی بە شێوەی بەهارات پێی دەگووترێت کاری. [ ئینگـ : curcuma , turmeric , zedwary , setwell]{ کەمالنامە، ل، 1144}
زەردەچۆ/zerdeço: ن:[ ڕوو][ خوار] زەرڎەچۆ( هـ)، زەردەچەوە، زەردەچێوە، سمڵەی کێوی. [ لا : Curcuma Longa l ]
زەردەچوو/zerdeçû: ن:[ هـ] زەردەچێوە.
زەردەچێوە/zerdeçêwe: ن:[ خوار] زەردەچەوە، زەردەچۆ، زەردەچوو : دەرمانێکی زەردە بەووڕدکراوی بەسەر چێشتی شلەدا دەکرێت.
.
.
.
.