وێک/wêk: ن: پێک، بەیەک.  

وێکەوتن/wêkewtin: کتن:[ وێ( وێک)+ کەوتن]

1 – پێکەتن _ پێکەوتن، لێکەوتن، منەکردن.

2 – بەدی هێنان، ساف لێدان، لێکۆڵینەوە.   

وێکچوو/wêkčû: ئانفا:[ وێک+ چوو( چوون)] پێکچوو، جپوک( کباک)، جپویی، لەیەکچوو، چونیەک بووگ.  

وێکچووان/wêkčuwan: کتن:[ وێک+ چووان] 

وێکچوواندن/wêkčuwamdin: کتپ:[ وێک+ چوواندن] پێکچوواندن، خەوخاندن. 

وێکچوون/wêkčûn: کتن:[ وێک+ چوو( چوون)] پێکچوون، لێک کردن، ناڤداش، ناڤلهەڤ. 

وێکخەر/wêkxer: نفا:[ وێک+ خەر( خستن)] هۆکەر.  

وێکخستن/wêkxistin: کتپ:[ وێک+ خستن] پێکهاتن.  

وێکڕا/wêkřa: ئامتـ: پێکەوە، بەیەکەوە، تێکڕا.  

وێککەوتن/wêkkewtin: کتپ:[ وێک+ کەوتن] بەیەک گەیشتن، پەڤ کەتن. 

وێککەوتنەوە/wêkkewtinewe: کتپ:[ وێککەوتن+ ئەوە] وێک هاتنەوە.  

وێکگەیاندن/wêkgeyandin: کتپ:[ وێک+ گەیاندن] بەیەک گەیاندن.  

وێکگەیشتنەوە/wêkgeyištinewe: کتپ:[ وێک+ گەیشتنەوە] بەیەک گەیشتنەوە.  

وێکهاتن/wêkhatin: کتن:[ وێک+ هاتن] ڕێکهاتن، پرنسین( کباک).

وێکهاتنەوە/wêkhatinewe: کتن:[ وێکهاتن+ ئەوە] داهاتنەوە، هاتنەیەک، هاتنەوەیەک.  

وێکهاتنەوەی زامی برینان/wêkhatinewey zamî birînan: نتـ: ساڕێژبوونەوەی برینان. 

وێک هێنان/wêk hênan: کتن:[ وێک+ هێنان] گەیاندنە یەکتری، پێک گەیاندن، گهاندنە هەڤ( کباک)، پاتەکردن( کە). 

خۆوێک هێنان/xowêk hênan: کتن:[ خۆ+ وێک+ هێنان] کروژم هەڵاتن، خۆ کرووژم هەلیان، پەلکین. 

.

.

.

.