ئەدینۆید/edînoyid: ن:[ بیا][ توێ] بازنەی والدایر : بریتیە لە کۆمەلێک شانەیەکی لیمفاوی یان لیمفین، واتا ئەو زیادە گۆشتەی کە دەکەوێتە دواوی لووت و کە بەشێک نیە لە لووت.  بەرگری لەش دەکات لە بەشی سەرەوەی بۆری هەوادا. پاسەوانی دەرگای ڕێڕەوی هەناسە لەگەڵ هەردوو لە ئاڵوو( لەوزەتێن) دەکات.
لە ڕووی زانستیەوە پێشی دەڵێن لەوزەتێنی سێیەم.
ئەدینۆید دەکەوێتە بەشی پشتەوە – سەرەوەی گەروو، بەرامبەر کونەلووتەکان لەبەشی پشتەوەی لووت، جۆگەی ئۆستاکی لەنزیک ئەدینۆیدەوە دەکرێتەوە ( جۆگەی ئۆستاکی بۆشایی گوێی نێوەراست دەگەیێنێت بە بۆشایی گەروو( قوڕگ).[ ئینگـ : Adenoid][ لا : tonsilla pharyngea]. 
: لەڕوی بەرگرییەوە چالاکن لەنێوان 4 – 10 ساڵیدا.
 گەورەبوونی ئەدینۆید خێراترە لە گەورەبوونی رێڕەوی سەرەوەی هەناسە، بۆیە دەبێتەهۆی گیرانی کونەلووتەکان لە دواوە.
لەتەمەنی منداڵی هەیە، لە تەمەنی هەرزەکاری نامێنێت و هەندێ جار بە شێوەیەکی دەگمەن تا تەمەنی گەورەبوون دەمێنێت. کاتێک ئەدینۆید گەورە دەبێت لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەو چەند كێشەیەی خوارەوە تووشی مرۆڤە کە ببێت:
1 – لووتگیران و هەناسەدان بەدەمەوە کە ئەوەش دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددانەکان و ناخۆشی بۆنی دەم و ناڕێکی و قەڕەباڵغی ددانەکان و گۆڕانی ڕووخسار.
2 –  چەند بارەبوونەوەی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست.
3 –  هەوکردنی گوێ ناوەڕاست و کۆبوونەوەی شلە لە گوێی ناوەڕاست کە دەبێتە هۆی لاوازی بیستن لە منداڵان.
4 –  پرخەپرخ و هەناسە تەنگی بەتایبەت لەشەوان لەکاتی خەوتندا.
5 –  هەوکردنی گیرفانەکانی لووت( جیوب )
6 – کەمی یان نەمانی هەستی بۆنکردن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی ئارەزووی خواردن لە مندالان، واتا منداڵەکە کەمخۆر دەبێت.
.
.
.
.