کۆئەندامی هه‌رس/koendamî hers: نتـ:[ كۆئەندام+ ی+ هه‌رس] کاری ئەم کۆئەندامە هەڵدەستێت بە هەرسكردنی خواردن، واتا مژاکە پێداویستییەکانی ژیانە هەڵدەمژێت، بۆ نموونە وەک : مژاکییەخۆراکییەکان، ئاو، ڤیتامینەکان، کانزایەخۆراکییەکان. هەندێ تشتی دیکەش. پێڤاژۆی هەرسکردن، دەستدەکات بە  شکاندن و ووردکردنی مژاکییەخوراکییەکانی ناو خۆراک بۆ مۆلیکیولێکی ساکارتر. بۆ ئەوەی لەش بەشێوەکی ئاسانتر بتوانێت هەڵیمژێت. [ ئینگـ : Digestion organ].

کۆئەندامی هه‌رسی سەروو/koendamî hersî serû: نتـ:[ كۆئەندامی هه‌رسی+ سەروو] ئەندامەكانی ھەرسی سەروو بریتین لە: دەم، زمان، گەروو، سورێنچك، بۆری خواردن، گەدە، دوانزەگرێ.[ ئینگـ:].

کۆئەندامی هه‌رسی خواروو/koendamî hersî xwarû: نتـ:[ كۆئەندامی هه‌رسی+ خواروو] ئەندامەكانی ھەرسی خواروو بریتین لە: ڕیخۆڵەباریكە، ڕیخۆڵەكوێرە، كۆلۆن، ڕیخۆڵەئەستوورە، كۆم.[ ئینگـ:].

ئاڵگەكان/aľgekan: نتـ:[ كۆئەندام+ ی+ هه‌رس] ناوچەی زەرداو، پەنكریاس، جەرگ، ئاڵگی لیک.[ ئینگـ : ]

.

.

.

.