تێهەڵچوو/têheľçû: ئان، ف:[ تێهەڵچوون][ ؟ ] کەسێکە بەبێ بیرکردنەوە پەلاماری هەمووکارێک بدات.
تێهەڵچوون/têheľçûn: کتن:[ تێ+ هەڵچوون]
1 – پەلاماردان و باوەشکردن بەکارێکدا، چوونە ناوکارێکەوە.
2 – تووڕەبوون، تێخووڕین، شێتگیربوون.
3 – خۆتێهەڵقورتان.
4 – پێداچەقان
:: دڕۆێکم تێهەڵچووە.
تێهەڵچوونەوە/têheľçûnewe: کتن، کتپ:[ تێهەڵ+ چوونەوە]
1 – پەشیمانبوونەوە، بادانەوە، دەستپێکردنەوە.
2 – بەسەرگرتنەوە، سەرلەنوێ کردنەوە.
{
بەکوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەووە
}{هەژار}.
3 – بەسەرگرتنەوە لە گوفتارێک یان کردارێک لەتووکەوەبۆ تەواوکردنی.
.
.
.
.