تێهەڵچوو/têheľçû: ئان، ف:[ تێهەڵچوون][ ؟ ] کەسێکە بەبێ بیرکردنەوە پەلاماری هەمووکارێک بدات.

تێهەڵچوون/têheľçûn: کتن:[ تێ+ هەڵچوون]

1 – پەلاماردان و باوەشکردن بەکارێکدا، چوونە ناوکارێکەوە.

2 – تووڕەبوون، تێخووڕین، شێتگیربوون.

3 – خۆتێهەڵقورتان.

4 – پێداچەقان

:: دڕۆێکم تێهەڵچووە.

تێهەڵچوونەوە/têheľçûnewe: کتن، کتپ:[ تێهەڵ+ چوونەوە]

1 – پەشیمانبوونەوە، بادانەوە، دەستپێکردنەوە.

2 – بەسەرگرتنەوە، سەرلەنوێ کردنەوە.

{

بەکوردی دیسان زیندوو دەبمەوە

لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەووە

}{هەژار}.

3 – بەسەرگرتنەوە لە گوفتارێک یان کردارێک لەتووکەوەبۆ تەواوکردنی.

.

.

.

.