پێشتەماڵ/pêštemaľ: نتـ:[ پێشت+ ئە+ماڵ]

1 – پشتەماڵ، خاوڵی گەرماو. 

2 – سەرپۆشێکی سووکە ژنان لە ماڵەوە بە سەری دادەدەن، کەبێگانەیەک میوانیان بێت.

3 – چیندراوێکە لە جاجم بچووكترە و لە بەتانی تەنكترە. لە وەرزی هاوینان بەخۆدا دەدرێت؛ لە خوری بەرخ و مەڕ دروست دەکرێت.

پێشتەماڵە/pêštemaľe: نتـ:[ کباک، زا][ پێشت+ ئە+ماڵ+ئە] پشتەماڵ.

.

.

.

.