تیز/tîz: ن: تەشەر، تناز، تیتار _ تیتاڵ، جەفەنگ، فشە، گاڵتە، گەپ، گەمە، لاقرتی، لەقە، لووشکە، قەشمەری، مەزاق.

تیزەجاڕ/tîzecař: نتـ:[ تیز+ ئە+ جاڕ]

1 – ئەو کەسەیە کە گەمە و گاڵتەی پێدەکرێت.

2 – ئەو شوێنەیە کە گەمەو گاڵتەی لێدەکرێت.

تیزەزارۆک/ tîzezarok: نتـ:[ تیز+ ئە+ زار+ ئۆک] گەپ، گاڵتە، گەمە، تیزەجاڕ.

تیزپێکردن/tîzpêkirdin: کتپ:[ تیز+ پێ+ کردن] فشەپێکردن، گاڵتەبەکەسێککردن.

تیزپێوەکردن/tîzpêwekirdin: کتپ:[ تیز+ پێوە+ کردن] تیزپێکردن، فشەپێکردن.

تیزۆ/tîzo: ئان: جه‌نگز، شه‌ڕانی، جه‌نگه‌رانی، دڕنده، جه‌ربه‌زه.[ ئینگـ: Aggressive] 

تیزوفیز/tîzûfîz: نتـ:[ خۆ][ تیز+ و+ فیز] ئەستوونی یەکتربڕ، دوو هێڵی ڕاست و چەپ، عەلامەتی زەرب.

.

.

.

.